لۆمپەنی چەقۆکێش یان واژۆکەر!؟



عادڵ محەمەدی


‹لمپنیسم» لە وشه‌ی «لمپن» كه‌ وشه‌یه‌كی ئه‌ڵمانییه‌ وەرگیراوە. وشەی (Lumpen) «لومپەن» یا «لمپن» بە ئەو مانایە دێت  یاخود بە کەسانێک دەوترێت کە سەر بە ھیچ گروێک و پلەیەک نەبن. ئەم دەستەواژەیە بەتەواوی «Lumpen Proletariat » بە واتای ئەوەیە کە کرێکاری چەوساوە و زوڵم لێکراوانن و بێ کارن.

ھەروەھا «لومپەن پرولتالیا» ھەمان مانای لەگەڵ «بێکاران» دا ھەیە. مانای تەواوی، ئەم وشەیە زۆر پڕمانایە وھەروەک لەسەرەوە ئاماژەی پێداوە کە زۆرتر بۆ وتووێژە کۆمەڵایەتییەکان و کاروباری بازرگانی بەکاریدەھێنن. ئەوکاسانە بێلانە و کەسانی پلەنزمن و دابراون و لە شارە گەورەکان و کۆمەڵگایەکی پیشەسازیدا دەژین، لەگەڵ ئەوشدا خاوەنی ھیچ نین و لە ژیانێکی نالەباردان و لەو حاڵەشدا پەیوەندییان لەگەڵ ھاوچینەکانی خۆیان نەماوە. لە ھەموو پێداویستەکانی ژیان بێبەشن، لەپێناو دابینکردنی ژیانی ئاسای ڕۆژانە چەندین کاری خراپ و نائاسایی دەکەن و له‌وانه‌ دزیکردن، لەشفرۆشتن، چەقۆکێشی، ڕێگەگرتن بە خەڵک و ھتد... لەو کۆمەڵگایانەی کە بەرەو پیشەسازی و پێشکەوتن دەڕۆن و یاخود لە شارەکاندا کە پیشەسازین، کرێکاران زیاتر دوچاری ژیانێکی سەختتر و ناھەموار دەبنەوە. پێش ئەو ڕوداوە ھەر کەسێک بۆ خۆی بە ئیشێک سەرقال بوو، ئەو جۆرە کەسانە پێیان دەوترێ لومپەن.  لومپەن پرولتیاریا بە ھۆی ھەژاری و نەبوونی ڕۆشنبیری ئەو کەسانەوە ڕوبەڕووی سوکاییەتی و بەکارھێنانیان لە لایەن سەرمایەداران و دەوڵەمەندەکانی ئەو ناوچەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی خۆیان دەبنەوە.

 كاڕل مارکس بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی بۆچوونی وابوو (بناپا) جۆرێکە لە یەکگرتووی ھەل پەرستی و بەرژەوەندی تاکەکەسەکان. لومپەن پرولتیاریا (bonapartism) دەناسێ لە پێناو دەسەڵات و بڕواپێدان بە خۆیان لەنێو خەڵک دا ئەم گروپەی بەکارھێنا. مارکس ئەو کەسە بووە کە مانای تەواوی به‌و وشه‌یه‌ بەخشی. بەباوەری مارکس تایبەتمەندی کۆمەڵگای پێشکەوتوو بەجۆرێکە کە لە کۆتایدا بە پەیدابوونی لومپەن پرولتیاریا، بێکاری وهه‌ژاری به‌دوای خۆیدا دێنێت، بە واتایه‌كی تر ئەو کۆمەڵه‌ خه‌ڵكه‌ بەھۆی پەرەسەندنی پێشکەوتووی و پیشەسازیی لە کۆمەڵگای سەرمایەداریی لەسەر كار دەردەکرێن و دەبنە گروپێکی بێ ئیش و بێ سوود و بێ بەش لە ھەموو خزمەتگوزارییه‌ کۆمەڵایەتییه‌كان. بە باوەڕی مارکس ،سەرمایەدارەکان لە کۆمەڵگەی پیشەسازیی و خاوەنکارەکان بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین قازانج و بەرژەوەندی تاکەکەسی و کێبڕکێکردنی یەکتردا ئەم ئەنجامە چەندین جۆر دەھێنێ، وەک بەرھەمی زۆر و به‌كار به‌ری (مه‌سره‌ف) کەم و کەم بوونی ھەلی کار. بەھۆی میکانیزەبوونی زیاتر و کەمکردنەوەی نرخی ھێزی ڕەش، ھەروەھا زیاتربوونی ڕێژەی هه‌ژاری کرێکاران بە بەراورد لەگەڵ بەرھەمهێنان، لە ئاکامدا سه‌رهه‌ڵدانی توێژی (لومپەنی پرولتیاریا ) تەواو هه‌ژار له‌ لایه‌ن مارکسه‌وه‌ پێشبینی كرابوو. 

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ دژی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ به‌ سه‌ر ئیدیعایه‌كی بێ بنه‌ما و پووچ توومارێكیان دژی كۆمه‌ڵه‌ واژۆ كردووه‌.

واژۆکەران و سەردەسەکانی ئەمپیلانەی دژبەکۆمەڵە، لەرۆڵی لومپەنی پرۆلتیاریا دەرکەوتن و بەچاوێکی بەستراوەوە ته‌نیا چەقۆیان بۆساڕێژکردنی برینی ناکارامەیی و شکستەکانی خۆیان لەلایەک و ڕژاندنی قین و کینی خۆیان دژبەکۆمەڵە سوواوه‌ کەسەرەڕای هەموو کەمووکۆڕییەکان، سەرکەوتنی گه‌وره‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ و هەوڵی زەخمارکردنی کۆمەڵەیانداوه‌. ئەمە یەکەمجار نییە و بەدڵنیاییەوە دووایین جاریش نابێت جەماعەتی لۆمپەنی «خۆبەکۆمونیست زانی» کورد دژبە کۆمەڵە هەوڵی لەم چه‌شنه‌ دەدەن، بەڵام ئەوەی جێگەی ئاماژەو مەترسیدارە دۆخی هەستیاری ئێستایە کە ئەمانه‌ بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکەوە ئەم هەوڵەیانداوه‌. بەچاوخشاندنێک بە مێژووی تاقمی «حکمەتیست» دەردەکەوێت ئەمانە هیچکات پێوەندیەکی ڕاستیەقینەیان لەگەڵ کۆمەڵگای ناوخۆی کوردستان و ئێرانیش نەبووە و ئەوەی کە خۆیان پێوەهەڵواسیوە تیئۆری باسی دوورلە دۆخی ڕۆژی کۆمەڵگا بووە. حکمەتیستەکان و بەشێک لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران كه‌ هێشتا قه‌رزادی تیئۆرییه‌كانی حكمه‌تیسته‌كانن لەبەر ئەوەی هیچکات لەسەر دوونیای واقیع و بنەمای رێئال پلۆتیک بیریان نەکردووتەوە، بەردەوامیش بەوەهمەوە سیاسەتییان کردووە و ئەمەش بووتە هۆی دابڕانیان لەکۆمەڵگا. ئەمجارەش لەسەر بنەمای وەهمێک هەوڵێکی کوێرانەیان خستەگەر لەتاریکی خۆیاندا بۆگەییشتن بە ئاکامێک کەدیسانەوە شکستیان هێنا.

لۆمپەنە پرۆلتیاریاکانی مەنسووری حکمەت ئەمجارەش چەقۆیان لەدەستگرت وەکوو جارانی پێشوو کە کتێبەکانی کتێبخانەی کۆمەڵە و فەرشی ناو ماڵی پێشمەرگەو بنەماڵەکانیان و کەرەستەی کاری ئۆرگانەکانی کۆمەڵەیان چۆن لەبازاری سلێمانی حەراج کرد و له‌ مه‌زادخانه‌كه‌ی سلێمانی فرۆشتیان هەوڵی فرۆشتنی ئابڕوو و خۆشەویستی کۆمەڵەیان لە ناو کۆمەڵگای کوردستان، ئێران و هەروەها نێونەتەوەییدا. بەڵام جیاوازی ئەمجارە ئەوەبوو کە لەدوونیای مەجازیدا ڕووبەڕووی کۆمەڵە بوونەوە کە دەیانویست لەدوونیای واقیع زه‌خماری بکەن و هەروەک چۆن هەموو کردەوەیەکیان لەسەر وەهم بووە ئەمەش لەبنەڕەتەوە شکەستی هێنا و کۆمەڵە و خۆشه‌ویستی و پێگه‌ی جه‌ماوه‌دی کۆمەڵە بەچەند لۆمپەنی دۆڕاو هیچ خەسارێکی به‌رنه‌كه‌وت.

سەرجەم تەمەنی مەنسووری حکمەت و تاقمه‌كه‌ی جگه‌ له‌ دژایه‌تی كردنی و بڵاو كردنه‌وه‌ی قین به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌ و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرده‌یه‌كی دیكه‌یان نه‌بووه‌. گاڵته‌جارتر له‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزو تووانای ئەم تاقمە لەکۆکردنەوەی لۆمپەن و بەکارهێنانیان بۆ ئامانجە تایبەت و ناموبارەکەکانیان به‌ دژی كۆمه‌ڵه‌ وەک ڕابردووش نەماوە و له‌وپه‌ڕی داماوی و دۆش داماندا به‌ كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ڵده‌پرژێن. ئەوەی کە هەمووان شاهیدی بووین و بینیمان ڕێژەی کەمی واژۆکەران کە بەشێکیان بەڕاستی لۆمپەنی پرۆلتیاریا بوون بەشێکیشیان فریووخواردوو بوون و لەبەر بێکاری و نەمان لە کۆمەڵگای سیاسی کوردستاندا ئەم پرۆژەی کۆماری ئیسلامی و حکمەتیستەکانیان بە دەرفەتێک بۆ هاتنەوە ناو سیاسەتی ڕۆژی ئێران بینی، ڕێژەیەکی ناوی ساختەو نووسینی ناوی خەڵکانێکی زۆریش بەبێ ئاگەداری کەسەکان و زۆر باسیتر(جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانی خۆیانیان نووسیبوو و هه‌ر كه‌س ئه‌و بڕیاریان دابوو هه‌ر كه‌س ئه‌و نامه‌یه‌ و واژۆكه‌ی خۆیان قبوڵ نه‌بێت وه‌ك ئه‌هرومێكی حیزبی به‌كاری دێنن و له‌ جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی خۆیان ده‌ری ده‌كه‌ن)، بەڕوونی ئەوامان بۆدەردەخات کە بیرۆکەی مەنسووری حیکمەت پێش خۆی لەهەمان گۆڕکە تەرمەکەی هەیە بەخاک سپێردراو وەکوو خاڵێکی ڕەش و جێگەی شەرم لەمێژووی بزووتنەوەی کوردەستان و ئێران دەمێنێتەوە.

ئەو لایەن و کەسایەتییە کوردانەی کوردستانیش کە خۆیان بەکۆمۆنیست دەزانن و لەگەڵ ئەم پیلانە کەوتن باشتروابوو رێگەیەکیتریان بۆ دژایەتی کۆمەڵەو خۆتاقیکردنەوە هەڵبژێردایەت، لەبەر ئەوەی ئەگەر بەهۆی ڕابردوویەک کە لەژێر ئاڵای کۆمەڵەدا بوویان سەرەڕای بەردەوامی لەهەڵەکانیان لەئێستاشدا، بەڵام پێدەچوو بتووانن پێگەیەکی هەرچەند بچووک لەدووارۆژدا لانیکەم لە کۆڵانێکی شارەکەیان بەدەست بێنن. بەڵام جارێکیتر مەنسووری حکمەت و تاقمەکەی فریوویانیانداو ئەوانیشیان لەگەڵ خۆیان بەژێر داکێشاو حیسابی خۆیانیان بۆ هەمیشە لەگەڵ بزووتنەوەی کوردستان بەست. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و کۆمەڵە هەورازو نشیوی زۆری بەخۆوە دیوەو ناوی نه‌گبه‌ت و حکمەت و تاقمەکەی بەس لەنشیوەکانی ئەم بزووتنەوەدا بووە و ئەمجارەش ئەوەیان کرد کە کۆماری ئیسلامی دەیویست و وەکوو هەمیشە لەبەرەی دژبە بزووتنەوەی کوردستاندا بوون.



AM:11:48:03/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 311 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌