دژوارییەکانی دێمۆکراسی لە تورکیا!

  مێژووەیی تورکیا یەکێک لە بەربەستە گرنگەکانی دمۆکراتێزەبوونی تورکیایه!
کۆکوژی و جینۆسایدی جوولەکەکان یەکێک لە لاپەرەکانی ڕەشی مێژوویی سەردەمی ئاڵمان و ژێرمەنەکانە، بەڵام ئەوان بەر لەم ڕووداوە خاوەن مێژوویێکی پر لە شانازی لە رێنسانس و دەورانی ڕۆشنبیری و پێشبردنی ژیانی مڕۆڤایەتی و شارستانییەتی مۆدێرن لە ڕێگای فەلسەفە، زانست، هونەر و ...هتد بوون ئەوەی کە بۆچی بەوهەموو مێژووی پرشنگدارەوە کەوتنە داوی فاشیزمی هیتلەر باسێکێ ترە، بەڵام ڕووداوەکان و کردەوەکانی دەسەڵاتداری رایش بەتەواوی لەگەڵ مێژوویی ئاڵمانییەکان نامۆ بوو و دوابەدوایی شەڕی دووهەمی جیهانی مێژوو و ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگاکەیان  بوو بە هاندەر و یارمەتیدەری هەستانەوە و گەشانەوەیان.
مێژوویی تورکەکانی سەلجووقی، عوسمانی و تورکیایی نۆێ پڕ لە ڕووداوگەلێکێن کە داگیرکەری، کۆمەڵکوژی، پاکتاوی رەگەزی، (داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست تاکوو دەروازەکانی ڤیەن، کۆکوژی و کۆچبەری ئەرمەنەکان و ئاسیمیلەکردنی کوردەکان لە تورکیایی نۆێ و... هتد) لە ئەدەبیاتی و فۆلکلۆری هێرش بەری تورکەکاندا به شەرەکانی سەلیبی، سەربەخۆیی و میساقی میللی و ... پێناسە دەکرێت.
ئەوەی کە جێگای سەرنجه ئەوەیە کە لەو کاتەی کە لە ئاسیایی ناوەراستەوە تاکوو وڵاتانی باڵکان بە نزیکەی پێنج سەد ساڵ لە ژێر سمی ئەسبەکانی ئویغوور بوو چ خزمەتێک بە مرۆڤایەتی کرا، "چ شارستانییەتێک لە دایک بوو"، چ میراتێک، چ داهێنانێک، سەروەریێک بۆ بەرۆ پێشبردنی ژیانی مرڤایەتی لە لایەن کامە زانا و بیرمەندێکی تورک نووسراو و توانی چ نورمێکێ جیاواز و سەردەمیانە پێشکەش بکات.
لە ئاڵمان کۆمەڵگا بە هانی دەستەڵاتەوە بەرۆ توندۆتیژی، داخران و ڕەگەزپەرەستی چوو کە دەسەڵاتی ڕەگەزپەرەست نەما ڕەگەزپەرەستیش نەما، بەڵام بە پێچەوانە لە تورکیا دەستەڵات بە گوشاری کۆمەڵگاوە بەرو تایبەتمەندییەکانی ژوورەوە دەڕوات بۆیە لەماوەی ئەم سەدساڵەی کۆماری تورکیا کە دەسەڵاتەکان (کۆماریخواز، نەتەوپەرەست، دمۆکراتەکان) جێگۆڕکەیان بۆ کراوە و تەنانەت ئەو حکوومەتانەی کە ویستوویانە تورکیا بە چەشنێک بەرەو دمۆکراتێزە بوون (مافی مرۆڤ، مافی نەتەوەکان و ...) ببەن لە لایەن گوشاری کۆمەڵگاوە ڕێگریان لێ کراوە.
ئێستا شانازی کردن بەو مێژووه ڕەگەزمێحوەر یەکێک لە گەورەترین بەربەستەکانی دمۆکراتیزەبوونی تورکیاییە، هەوڵی زۆربەی ئاکادمیسیەنەکان، هەڵبەستوانان، نووسەرەکان و ... لە فراوانبوون، گشگیربوون و قوولبوونی ئەم چەمکەیە، نەسلی نۆێ تورکیا تا ئەمڕۆکەش نەیتوانی ڕەخنەگرێکی راستەقینەی مێژووکەی بیت، بێ شک تاک و کۆمەڵگا لە ژێر باندۆری مێژوویی نەتەوەی شکل دەگرێت تا کاتێک کە کولتوور و نرخەکان و ئەو پەروەردە و عەقلیەتی که کەسایەتی تورک پێ بالغ دەبێت لە تورکیا نەگۆردرێت دمۆکراتیزە بوونی تورکیا ئەستەمە.


PM:03:40:12/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌