SPVوINSTEXدەرمانی وڵاتانی ئۆرووپایی بۆ دەردی بەررجام!

ئەرسەلانی ئیحسانی

 



دوای گەمارۆ ئابووریەکان بۆ سەر ئێران، ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو داڕمانێکی بەرچاو هەنگاوی نا و تا ئەو ڕادەیە بەرەو پێش چوو کە دەسەڵاتدارانی ئێرانی بەچۆکدادا کە بچنە سەر مێزی دانوساندن لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی و ئامریکا کە لە ئاکامدا بەرجامی لێکەوتەوە. دوای هاتنە سەرکاری ترامپ وەک سرۆک کۆماری نوێی ئامریکا، گرژی و ئاڵۆزیەکان پەرەی ستاند و ترامپ ئێرانی بە پێشێلکاری لەم گرێبەستەدا تاوانبار کرد و وەک هەڵەیەکی گەورە بۆ سەرۆک کۆماری پێشووی ئامریکا باراک ئۆباما ناوی لێدەبات و لە ئاکامداتەکلایەنە لە بەرجام هاتەدەرێ و بەڵێنیدا کە بە دەست پێکردنی دەوری تازەی گەمارۆکان هەوڵدەدات گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ئێران واژۆ بکات. بەڵام وڵاتانی ئوروپایی کە بەرجامیان بە دەسکەوتێکی گەورە بۆ خۆیان ئەژمار دەکردوو لە ڕاستیشدا بە درێژی دەساڵی ڕابردوودا کارێکی تا ئەم ڕادەیە بەرچاویان نەکردبوو بەم بڕیارەی ئامریکا دڵگران بوون و هەوڵیان دەدا تا ئەم ڕێکەوتنە ئەگەرچی بێ ئامریکاش بێت بەڵام هەر بمێنێتەوە و لە بەرامبەریشدائێران کە بە ناڕزایەتی زۆربەی کاربەدەستان ئەم ڕێکەوتنەی ئەنجام دابوو، هەر زۆر زوو ڕایگەیەند کە وڵاتانی ئوروپایی دەبێت پابەند بن بە ڕێکەوتنەکە و پێش گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران بگرن یان خود ڕیگا چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە دەنا ئەوانیش لە بەرجام دێنە دەرێ.

بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا بەسەر نەوت و پترۆشیمی و کەسایەتی و شرکەتە ئێرانیەکان ئەو وڵاتە تووشی داڕمانێکی ئابووری بەرچاو بووە. ئێران نەیدەتوانی بە ئازادی نەوت بفرۆشێت و پێداویستی نیروگا ئەتۆمیەکانی دابین بکات، هەر بۆیە هەولیداوە لە ڕێگای نایاساییەوە نەوتەکەی هەناردەبکات و لە بەرامبەردا پێداویستیەکانی سەرەکی خۆی هاوردەی ناوەوە بکات. کێشەکەی ئێران کاتێک پەرە دەستێنێت کە ناتوانێت پوڵی دەستکەوتوو لە فرۆشتنی نەوت لەڕێگای بانکەکانەوە هاوەردەی ژوورەوە بکات یان دەبێت وەک هێند و چێن کەل و پەلێان لێوەربگرێت یان پوڵی نەقد بە قاچاق لە سنوورەکان بێنێتەوە ناو ئێران یان خود پوڵەکە بخاتە ناو حسابی بانکی ئاقازادەکان و لە ڕێگای ئەوەناوە پوڵەکان بۆ ناو ئێران بگۆزنەوە کە ئەویش خۆی بۆتە سەرچاوە گەندەڵی و دزی ملیاردی بە درێژایی گمارۆکان. بۆیە هەرکات کەسێک لە ئێران بە هۆی گەندەڵی ئابووری دەست بەسەر دەکرێت بە دڵنیایی دەستی بەرپرسێکی گەورەی تێدا ئاشکرا دەبێت و دەوڵەتیش ناتوانێت بە ڕوونی لەسەر ئەو بابەتە بدوێت و ڕاستیەکان بدرکێنێت چۆن سەرجەم گەندەڵیەکانی ناو حکومەت ئاشکرا دەبێت. هەروەک پێشتریش بە بەردەوامی ئێران بە سپی کردنەوەی پوڵ ( پول شویی ) تۆمەت بار دەکرێت و هاندانی ئێران بۆ پەسەند کردنیFATFیەکێک لەم ڕێگایانە بوو بۆ پێش گرتن لە سپی کردنەوەی پوڵ و ئابووری ناڕوونی ئێران کە تا ئێستاش هەر پەسەند نەکراوە.

بۆ دەرباز بوون لە ئەم قەیرانی گەندەڵی و ئابووریە ناکارامەیە، ئێران بەردەوام هەوڵی داوە گوشارەکانی بۆ سەر وڵاتانی ئەندام لە بەرجامدا زیاد بکات و دەرچەیەکی لەم قەیرانە ئابوریە بۆ بدۆزنەوە دەنا ئێران لە چەند قۆناغدا لە بەرجام دەکشێتەوە و لە یەکەم هەنگاودا پیتاندنی وزەی ناوەکی بەرزکردەوە و هەڕەشەی زیادکردنی بۆ سەروو لە سەدا ٢٠ دەکات. لە بەرامبەردا وڵاتانی ٥+١ بەردەوام پشتگیری خۆیان بۆ مانەوەی ئێران لە بەرجامدا ڕادەگەیەنن و هەروەها باس لە دۆزینەوەی سیستمێکی ئابووری دەکەنوەک ڕێگا چارە و دەرچەیەک بۆ ئێران لەو قەیرانە ئابووریە.

ئوروپایەکان بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە پێشنیاری کاناڵێکی ماڵی بە ناویSPVیاندا کە کورت کراوەیSpecial Purpose Vehicleبوو . لە ڕاستیداspvکاناڵێک ماڵێ بوو کە قەرار بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران دابندرێت و دەتوانین بڵێین خاڵی بەرامبەر گەمارۆکانی ئامریکا بوو بۆ سەر ئێران و قەرار بوو لە سەر بنەمای یاسای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەمارۆکانی دواتری ئامریکا بۆ سەر کوبا بەنا بنرێت و یارمەتی دەری ئێران و وڵاتانی ئوروپایی بێت بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئوروپا. وا بەرنامە داڕێژڕابوو کە شرکەت و بازرگانە ئوروپاییەکان لە جۆرێک لە پاڵپشتی و مەسونیوت کەڵک وەربگرنو لەرامبەر گەمارۆکانی ئامریکا و ئامریکا ڕیگا پێدراو نەبوو یاسای ناوخۆیی خۆی بەسەر وڵاتانی تردا بسەپێنێت و لە ئەگەری جەریمەی هەر شرکت یان بازرگانێک، وڵتانی ئوروپایی ڕێگا پێدراو بوون بۆ کردەوەی بەرامبەر و دەبوو قەرەبووی زیان لێکەوتووش بکەنەوە. بەم جۆرە زۆربەی هەرەزۆری وڵاتان بێ ترس و دڵەڕاوکێ دەیانتوانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکەن و نەوتەکەشی لێبکڕن و لە جیاتی دۆلار بە یورۆ پارەکەی بدەن و لە بەرامبەریشدا ئێران بتوانێت بەو پوڵە کەل وپەلی پێویستی ناوخۆی دابین بکات . بەڵام ئامریکاش لە بەرامبەردا بە گوشار خستنە سەر وڵاتانی ئوروپایی کە ئابورێکی لاوازیان هەیە ئەو یەکگرتوویەی لێک ترازاند و بە گەمارۆ یەک لە سەر یەکەکانی خۆی توانی بابەتەکە ئاڵۆزتر لەوە بکات کە دەبیندرا و فکری لێدەکراوە، هەر بۆیە لە ئەگەری کردنەوەی هەر بانکێک بۆ یارمەتی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی پوڵ لەگەڵ ئێراندا ، هیچ شرکەت و دامەزراوەیەکی ماڵی ئامریکایی و ئوروپایی نەیدەوێرا هاوکاریان بکات، واتە ئەم ڕێگا چارەیە لە سەرەتادا پێش دەست بەکار بوونی تووشی کێشە و گرفتێکی زۆر بوو و هەر بۆ یە دوای هەڵسەنگاندنیکی زۆرتروڵاتانی ئۆروپایی گەیشتنە ئەو باوەڕە کە واباشترە بێ ڕووبەڕووبونەوی ئامڕیکا ڕێگا دەرچەیەک کە لە ئەنجامدا زیانێکی کەمتریان بەرکەوێت بدۆزنەوە.

دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە نۆ مانگ و پێدانی بەڵێنی بەردەوام وڵاتانی ئوروپایی بە ناچار سیستمێکی نوێیان پێشنیار کرد بە ناوی ( (INSTEXکە کورت کراوەیInstrument in Support of Trade Exchangesیەبە واتەی « ئامرازێک بۆ پاڵپشتی ئاڵووگۆرە بازرگانیەکان «کە جۆرێک لە گۆڕێنەوەی کەل و پەلە بێ ئەوەی لە دۆلار کەڵک وەربگێرێت. لە ڕێکەوتی حەوتی تیری ١٣٩٨ ی هەتاویدا سیستمی ماڵی ئینستێکس بە بەرپرسیارێتی ( پیێر فیشێر ) کە پێشتر بەڕێوبەری بانکی کۆميرتێسی ئاڵمانی بوو، لە شاری پاریسی فەڕانسە لە لایەن سێ وڵاتی فەرانسە، بریتانیا وئاڵمان بە مەبەستی ئاسان کاری بازرگانی بێ بەکارهێنانی دۆلار لەگەڵ ئێران، دەستی بەکار کرد کە ئینگلیس وەک چاودێر و ژمێریار ڕۆل دەبینێت . ئینستێکس شێوازێک لە بازرگانیە کە هەوڵ دەدرێت لە ڕێگای گۆڕێنەوەی کەل و پەل لە گەڵ ئێران ، گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران ناکارامە بکەن و خۆشیان لە گەمارۆکانی ئەو وڵاتە بدزنەوە. لە ڕاستیدا ئینستێکس بانک نیە و تەنیا شرکەتێکی تەسویەی ماڵییە، واتە ئەرکی ئەم شرکەتە تەسویەی حسابە لە نێوان شرکەتە ئێرانیەکان و ئوروپاییەکان کە دەیانهەوێت کاری هەناردە و هاوردە لە نێوان ئێران و ئوروپادا بکەن. شێوازی کاری ئەم شرکەتە بەم جۆرەیە کە کاتێک شرکەتێکی ئێرانی کاڵایەک هەناردەی ئوروپا دەکات لە بەرامبەر ئەم کاڵایە پوڵێک وەرناگرێت بەڵکوو بە ڕێژەی پوڵەکە دەتوانێت خۆی یان شرکەتێکی تر کاڵا و کەڵ و پەڵ هاوردەی ئێران بکات واتە گۆڕینەوەی کاڵا و کەل و پەلە.

لە ڕاگەیاندنێک کە لە لایان وڵاتانی دامەزرێنەری ئینستێکس بلاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە قۆناغی یەکەمدا تیشک دەخەنە سەر ئاڵوگۆڕی خواردەمەنی، بەر و بومی کشتوکاڵی، دەرمان و پێداویستیە پزشکیەکان و دتواندرێت لە دواتردا ئەم کەل و پەلانە زیاد بکرێت و وڵاتانی تریش بەم شرکەتەوە پەیوەست بن. ئەوەی جێ ئاماژەیە ئەوەیە کە لە ڕاستیدا ئینستێکس ئەو تواناییەی نیە بۆ دەرباز کردنی ئێران لە گەمارۆ و گوشارە ئابوریەکانی کە تا ڕادەیەکی زۆر توانیویێتی ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو داڕمان بەرێت، چوونکە بازرگانی لە ڕێگای ئینستێکسەوە نەوت لە خۆ ناگرێت کە یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوە داراییەکانی ئێران و هەروەها ڕێگای ئینستێکسەوە هیچ پوڵێک بەدەست ئێران ناکەوێت و تەنیا دەتوانێت دەرمان و خۆراک دابین بکات کە لە ڕاستیدا گەمارۆکانی سەر ئێران دەرمان لە خۆناگرێت، کە واتە بێ شرکەتی ئینستێکسیش ئێران دەتوانێت دەرمان هاوردە بکات . هەروەها هاوکاریلەگەڵ ئینستێکس لە سەر بنەمایی ڕوونی ئابووری و داهات بنیان نراوە کە ئەوە لەوانەیە ئێران مەجبوور بکات کەFATFپەسەند بکات کە پابەند بوونFATFخۆی بۆ ئێران شکستێکی گەورە ئەژمار دەکرێت. ئێران هەوڵ دەدات بە چواشە کردنی خەڵک و هەواڵی درۆ هەوڵ بدات بە خەڵک بڵێت کە ئینستێکس دەسکەوتێکی گەورەیە و توانیومانە گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران تا ڕادەیەک لاواز بکەین سەبەرات بەم چەواشەکاریانە بەردەوام لە ڕاگەیاندنە ناوخۆیەکانی ئێران کە بە دەست دەسەڵاتدارانەوەیە باس لەوەدەکریت کە گەمارۆکان جگە لە نەوت و بەشی پترۆشیمی ، دەرمان و بەروبومە کشتوکاڵیەکانیش و فەناوەری لە خۆ دەگرێت، هەر بۆیە برایان هۆک نوێنەری ئامریکا بۆ کاروباری ئێران چەندین جار ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئامریکا هیچ کام لەم بابەتانەی نەخستۆتە ناو پێڕستی گەمارۆکانی خۆیەوە و ئێران تەنیا بۆ چواشەی ڕای ناوخۆیی ئەم هەواڵانە بڵاو دەکاتەوە و بۆ بەرژەوەندی سیاسی و مانەوەی خۆی و پڕوپاگەندە کـــــەڵکیان لێ وەردەگرێت .

لە ناوخۆی ئێرانیش ڕەخنەیەکی زۆر سەبارەت بە کار و باری ئینستێکس ئاراستەی حکومەت کراوە کە دوو خاڵیان زۆر گرنگە، یەکەم ئەوەیکە ئینستێکس هیچ گەرەنتیەک بە ئێران نادات کە نەوتەکەی بکڕێت و تا ئامریکا نەهێڵێت ئوروپا ناتوانێت نەوت لە ئێران بکڕێت و دووهەم ئەوەیکە سێ وڵاتی ئوروپایی کە ئینستێکسیان بونیاد ناوە باس لەوەدەکەن کە ئێران دەبێت پایبەندی بەڵێنەکانی ناو بەرجام ببێت، ئەوە لە کاتێک دایە کە ئوروپا لەسەدا دەی بەڵێنەکانی خۆی ناباتە سەر بەڵام داوا لە ئێران دەکات پایبەندی بەرجام بێت .

لە ٢٤ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاویدا پێش ئەوەی ئینستێکس دەست بە کار بێت، زیانلێکەوتووانی هێرشی فلستینیە توندڕەوەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر ئسرائیلیەکان، سکاڵایان دژ بە ئێران لە دادگای فەرانسە کرد و داوای قەرەبوو بۆ بریندار وکوژراوی ئەو هێرشانە دەکەن. هەرچەند کاتی یەکلایی و دەنگدان لەسەر ئەم دۆسیەیە دیاری نەکراوە بەڵام لە ئەگەری پەسەند کردنی بۆ قەرەبووی زیان لێکەوتووان لە ڕێگای ڕاگرتنی داراییەکانی ئینستێکس،چالاکیەکانی ئەم شرکەتە دەکەوێتە بارودۆخێکی خراپەوە. لە لایەکی ترەوە ئامریکا هەڕەشەی ئەوە لە وڵاتان دەکات کە لە ئەگەری پشت گوێ خستنی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران ، ناهێلێت هیچ ئاسانکاریەکان لە لایان ئامریکاوە لە بواری بازرگانیەوە بۆ بکرێت هەر بۆیە زۆربەی وڵاتان سەبارەت بە ئینستێکس لە دوودڵی دان و جارێ خۆیان لە بە ئەندام بوون لەم شڕکەتە بە دوور گرتووە. ئەوەی جێ ئاماژەیە دوو وڵاتی زلهێز و دۆستی زۆر نزیکی ئێران وەک چین و ڕوسیە تا ئێستاش لەگەڵ ئینستێکس هیچ هاوکاریەکان نیە هەر بۆیە ئینستێکس تەنیا بە پەیوەندی بازرگانی سێ وڵاتی ئاڵمان و فەرانسە و بریتانیا لە گەڵ ئێران دەناسرێت تا شرکەتیکی ناودەوڵتی گشتگیر. هەروەها دەبیت ئاماژە بەوەش بکرێت دوای هاتنە سەر کاریبوریس جانسۆن وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا لە یەکەم ئامادەبوونی لە پارلمانی ئەو وڵاتە،کە جرێمی کوربین بە لایەنگری تاران دەزانێت ،ئایا کاریگەری دەخاتە سەر ئەم ڕیکەوتنە یان خود نا؟ بەڵام ئەوەی دیارە ئەوەیە کە دوای زیاتر لە نۆ مانگ تەنیا پێشنیارێکی ئینستێکس بە ئێران گەیشتووە بێ ئەوەیکە هیچ سوودێکی بۆی هەبێت و دیار نێە چەندیش کات دەخایەنێت بۆ ئەوەی بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ئێرانیش کاتێکی بۆ وڵاتانی ئوروپایی دیاری کردووە بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی و لە ئەگەری جێبەجی نەبوونی، هەڕەشەی چووونە دەرێ لە بەرجام دەکات. هەر بۆیە ناتواندڕیت بە بەئەنجام گەیشتنی ئینستێکس گەش بین بی.



AM:10:19:03/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌