سەلاح بەهرامی
زمانی یه‌که‌م یان زمانی دایکی به یه‌که‌م زمان یان ئه‌و زمانانه‌ی ده‌ڵێن که منداڵ به‌و زمانه فێری ئاخاوتن ده‌بێت ، یان به واتایه‌کی دیکه ئه‌و زمانه‌ی که تاک به هاوشێوه‌ی خه‌ڵکی نێو ئه‌و زمانه توانای ئه‌ندێشه و قسه‌کردنی هه‌بێت . زمانی یه‌که‌م زمانی که‌سێکه له منداڵییه‌وه فێری ده‌بێت و به باشترین شێوه قسه‌ی پێده‌کات . زمانی دایکی وه‌ک ده‌سته‌واژه‌یه‌ک هه‌مووکات به مانای ئه‌و زمانه نییه که دایک قسه‌ی پێده‌کات ، له به‌شێک له وڵاته‌کاندا ده‌سته‌واژه‌ی زمانی دایکی زۆرتر بۆ ئاماژه به زمانی قه‌ومی که‌سێک به‌کار ده‌برێت تاکوو ئه‌وه‌ی که ئاماژه به زمانی یه‌که‌م بێت .
له ڕووی پزیشکییه‌وه زمانی یه‌که‌م له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانانه‌ی که تاک له ته‌مه‌نی لاوی‌دا فێری ده‌بێت ، جێگایه‌کی جیاواز له مێشک‌دا بۆ خۆی ده‌گرێت به جۆرێک که ئه‌گه‌ر خه‌ساره‌تێک له مێشک بکه‌وێت ، زمانی یه‌که‌م که‌متر زه‌ره‌ر ده‌بینێت .
کاتێ منداڵ هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه زۆرتر له یه‌ک زمان فێر بێت ، هه‌موو زمانه‌کان به زمانی یه‌که‌م داده‌نرێن و له مێشک‌دا وه‌کوو یه‌ک جێگیر ده‌بن . له به‌رامبه‌ر زمانی یه‌که‌مدا ، زمانی دووه‌م زمانێکه هه‌ر که‌سێک به شێوه‌یه‌کی جیاوازتر له زمانی یه‌که‌می قسه‌ی پێده‌کات . جاروبار ده‌سته‌واژه‌ی زمانی سه‌ره‌کی یان زمانی دایکی بۆ ئاماژه به زمانێک به‌کار ده‌برێت که تاک له سه‌رده‌می منداڵی خۆیدا له ماڵه‌وه و له دایک و باوکی خۆی وه‌ریگرتووه ، ده‌سته‌واژه‌ی زمانی دایکی نابێ ته‌نیا به‌و مانا بێت که ئه‌وه زمانی دایکی ئه‌و که‌سه‌یه چون به‌شێک له بنه‌ماڵه‌کان ده‌ڕۆن و له وڵاتێکی دیکه‌دا نیشته‌جێ ده‌بن و له‌و کاته زمانی منداڵ ده‌بێته زمانی ئه‌و وڵاته نه‌ک زمانی دایکی خۆی .
زمانی یه‌که‌می هه‌ر منداڵێک به‌شێک له شوناسی شه‌خسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری ئه‌و که‌سه پێکدێنێت . کاریگه‌ری دیکه‌ی زمانی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ده‌بێته هۆی ڕه‌نگدانه‌وه و فێربوونی چالاکی و ئاخاوتن سه‌باره‌ت به نموونه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رکه‌وتووه‌کان .
زمانی دایکی :
به پێی سه‌رچاوه به‌و زمانه ده‌ڵێن که تاک له سه‌ره‌تادا فێر بووه ، واته ئه‌و زمانه‌ی که یه‌که‌م په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌و زمانه درووست بووه ، به پێی توانایی به‌و زمانه ده‌ڵێن که تاک به باشترین شێوه به‌کاری دێنێت ، به پێی به‌کارهێنانیش به‌و زمانه ده‌ڵێن که تاک به زۆرینه به‌کاری دێنێت .
له زمانی ئنگلیزیدا زمانی دایکی به واتای Mother tongue هاتووه ، رۆژی 21 فوریه له لایه‌ن رێکخراوی یونسکو وه‌کوو رۆژی جیهانی زمانی دایکی ناونراوه ، دانانی ئه‌م رۆژه له کونفرانسی گشتی یونسکو له ساڵی 1999 به مه‌به‌ستی یارمه‌تی کردنی ڕه‌نگاوڕه‌نگی و فره‌چه‌شنی زمانی و که‌لتووری بووه . هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هۆی گرینگی زمانی دایکی ، ساڵی 2008ی به ساڵی زمانه‌کان داناوه .
مێژوو :
هۆکاری ناولێنانی ئه‌م رۆژه بۆ ساڵی 1952 ده‌گه‌ڕێته‌وه ، کاتێ خوێندکارانی شاری دا‌کا واته پێته‌ختی هه‌نووکه‌یی وڵاتی به‌نگلادش که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به پاکستانی رۆژهه‌ڵاتی ناوده‌برا ، هه‌وڵیان ئه‌وه بوو که زمانی به‌نگالی وه‌کوو دووه‌م زمانی پاکستان (زمانی یه‌که‌م ئورودو بووه ) به فه‌رمی بناسرێت و به‌م بۆنه‌وه خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌رییان ڕێکخست . پاش ئه‌و هه‌نگاوه پولیس ته‌قه‌ی له خوێندکاران کرد و کۆمه‌ڵێک له خوێندکاران کوژران و پاش سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادش له پاکستان و به داواکاری ئه‌و وڵاته رۆژی جیهانی زمانی دایکی دیاری کرا .
زمانی منداڵ :
به پێی بۆچوونی لێکۆڵه‌ران منداڵ له سکی دایکیه‌وه له‌گه‌ڵ زمانی دایکی ئاشنا ده‌بێت و کاتێ که دێته دونیا و ده‌ست ده‌کات به گریان ، ئه‌گه‌ر به زمانی دایکی له‌گه‌ڵی قسه بکرێت ، گریانه‌که‌ی ده‌بڕێت و گوێ بۆ قسه ده‌گرێت . منداڵ به تێپه‌ڕبوونی کات و بیستنی به‌رده‌وام ، فێری زمانی دایکی ده‌بێت و ورده ورده به درووست کردنی رسته‌ی کورت ده‌ست ده‌کات به قسه کردن ، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا فێر ده‌بێت که به زمانی دایکی خۆی هه‌ست و داواکارییه‌کانی بۆ ده‌ورووبه‌ر بگوازێته‌وه . به زمانی دایکی له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر قسه ده‌کات و به‌و زمانه یاری ده‌کات و پێده‌که‌نێت و ده‌گری و مشت و مڕی پێده‌کات . ته‌نیا به زمانی دایکی خۆیه‌تی که ده‌توانێت ژینگه‌ی خۆی بناسێت و باسی بکات . به ئاخاوتن به زمانی دایکی ، منداڵ له تاکبوون و ته‌نیایی خۆی دێته ده‌ر و به‌وه ده‌گات که گرێدراوی گرووپ و کۆمه‌ڵێکی تایبه‌ته .
زمان له ڕووی ده‌روونییه‌وه :
کاتێ ئێمه به زمانی دایکی قسه ده‌که‌ین په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ له نێوان فکر و ده‌م (زمان ) درووست ده‌بێت ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و له نێوان دڵ ، فکر و ده‌مدا درووست ده‌بێت که به ته‌واوی له‌گه‌ڵ سرووشتی مرۆڤدا ته‌با و سازگاره . زمانی دایکی وه‌کوو کلیلێکه دونیای ده‌روونی ئێمه ده‌کاته‌وه و نیشانی ده‌دات ، شه‌رم و هه‌ڵسووکه‌وت و هونه‌ر و هه‌موو بوونی ده‌روونی ئێمه ته‌نیا له کاتێکدا خۆی ده‌نوێنێت که ئێمه به زمانی دایکی خۆمان قسه بکه‌ین .
کاتێ منداڵ ده‌چێته به‌ر خوێندن و له بنه‌ماڵه و ده‌رووبه‌ری خۆی داده‌بڕێت ، ته‌نیا شتێک که پاڵپشتی و یارمه‌تیده‌ری ئه‌وه بۆ په‌یوه‌ندی گرتن ، زمانی دایکییه و به یارمه‌تی ئه‌و زمانه‌یه که له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه و ته‌نانه‌ت مرۆڤه نامۆکان په‌یوه‌ندی ده‌گرێت .
زمانی دایکی له ئێران :
له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا که مرۆڤه‌کان له فێربوونی زمانی دایکی خۆیان بێبه‌ش بن به مانای ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کۆمه‌ڵگا زاڵمه و چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وێدا بوونی هه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی که له‌وێدا زمانێک به‌سه‌ر زمانه‌کانی دیکه‌دا و کۆمه‌ڵێک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی دیکه‌دا زاڵه و باڵاده‌سته که ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌یه له‌ناوبردنی مرۆڤه بنده‌سته‌کان و سڕینه‌وه‌ی که‌لتووریان به پرۆگرام کراوه و پلانی بۆ داڕێژراوه .
له ئێران‌دا بۆ له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌کان له ڕێگای قه‌ده‌غه کردنی زمانیانه‌وه ، شوناسیان له‌ناو ده‌به‌ن و ده‌یانکه‌ن به مرۆڤی کۆیله و پله دوو ، به‌و شێوه ناوی ئه‌وان له لاپه‌ڕه‌ی مێژوو ده‌سڕنه‌وه ، به هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ئاسانی و ساده‌یی ناوی له مێژوو پاک ده‌بێته‌وه که زمانی دایکی خۆی فه‌رامۆش بکات .
له ڕاستیدا له ئێران له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی یه‌که‌م رۆژی قوتابخانه ، یه‌که‌م رۆژ که مامۆستا ئاخاوتن ده‌ستپێده‌کات ، منداڵ (غه‌یره فارسه‌کان) هیچ له مامۆستا تێناگات به هۆی ئه‌وه‌ی که له زمانی تێناگات ، منداڵ ده‌که‌وێته دۆخێکی ناخۆش و دژواره‌وه ، واته ئه‌و زمانه‌ی که له دایک و باوکیه‌وه فێر بووه و شانازی پێوه ده‌کرد ، چیتر له‌وێدا که‌ڵکی نییه و بایه‌خی پێ‌نادرێت ، به‌و منداڵه گوترابوو که بۆ ئه‌وه‌ی که ببێته که‌سێکی لێهاتوو ، بچێته قوتابخانه ، به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زمانی ئه‌و چیتر به‌کار نایه‌ت و ده‌بێ به زمانێکی نامۆ قسه بکات ، واته بۆ ئه‌وه‌ی که ببێته مرۆڤێکی باش ده‌بێ ببێته فارس ، ئایا ئه‌مه بێ مانا نییه ؟ واته ئه‌و که‌سانه‌ی که فارس نین ، ئایا مرۆڤیش نین ؟
به‌م شێوه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به زمانی دایکی ئه‌و قسه‌یان کردووه ، له لای منداڵ بایه‌خیان نامێنێت ، به‌م شێوه هه‌موو رۆژه‌کان وه‌ک سزایه‌کی ده‌روونی بۆ منداڵ خۆی ده‌نوێنێت و ئه‌و متمانه‌ی که به خۆی و که‌لتوور و بنه‌ماڵه‌ی بووه ، کاتژمێر به کاتژمێر و چرکه به چرکه که‌متر ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و مه‌رگ ده‌ڕوات ، منداڵ هه‌موو رۆژێک بایه‌خی شوناسی که‌متر ده‌بێته‌وه و پاش تێپه‌ڕ بوونی ماوه‌یه‌ک ، هه‌موو ئه‌و شوناسه‌ی که له بنه‌ماڵه‌ی گرتوویه‌تی ، له‌ناو ده‌چێت و هه‌روه‌ها ورده ورده ئه‌و گرێدراویهی که بۆ کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌یه‌تی ، تووشی دابڕان و له‌ناوچوون ده‌بێت .
تێنه‌گه‌شتن له زمانی مامۆستا له قوتابخانه ، ده‌بێته هۆی دابڕانی ته‌واو له نێوان دڵ ، فکر و ده‌م (زمان) و ئه‌م زمانه نامۆیه کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ ده‌بێت و گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری نگاتیڤی له‌سه‌ر رۆح و ده‌روون و که‌سایه‌تیدا ده‌بێت .
به‌م شێوه منداڵ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه (به هۆی خوێندن به زمانێکی نامۆ ) متمانه به خۆی له ده‌ست ده‌دات و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێی خۆش نییه هاتووچۆی قوتابخانه بکات ، به‌م هۆیه‌ش رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا زۆر به‌رزتره له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که به زمانی دایکی خۆیان ده‌خوێنن . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که متمانه به خۆیان ، کۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه له ده‌ست ده‌ده‌ن ، ناچار ده‌بن به دوای شوناسێكی دیکه‌دا بگه‌ڕێن .
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که منداڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانه بێگانه‌یه (فارسی) توانای ئه‌وه‌شی نابێت که ئه‌و شتانه‌ی شرۆڤه بکات که فێری ده‌بێت یان ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکات له کۆتاییدا ده‌بێته که‌سێک که دواکه‌وته‌ی خه‌ڵکه و ته‌نیا شته‌کان و زانیارییه‌کان له‌به‌ر ده‌کات و ناتوانێت ڕه‌خنه یان شرۆڤه‌ی بکات .
ئه‌نجام :
ئه‌و نه‌وه‌ی که زمانی دایکی خۆی له قوتابخانه نا‌خوێنێت و به‌و زمانه په‌روه‌رده نابێت ، له‌گه‌ڵ زمان ، مێژوو ، بیرمه‌ندانی ئه‌و زمانه داده‌بڕێت و به پێی ئه‌و پلانه‌ی که بۆیان داڕشتووه ده‌بێته نه‌وه‌یه‌ک که ئاماده‌یه بۆ به کۆیله بوون .