گوشار بۆ سەر چالاكانی ناوخۆ سنوورەكانی تێپەراندووە

سامان ڕیشەساحێب

سەرۆك كۆماری ئەمریكا ڕۆژی ١٣ی ئۆكتبری ٢٠١٧ی زاینیی بە ڕوخسارێكی نوێ و زمانێكی تووند لە وتارێكدا ستراتێژی نوێی دەوڵەتەكەی خۆی بەرامبەر بە ئێران ڕاگەیاند. ناوەرۆكی ئەم ستراتێژییە، گرتنەبەری سیاسەتێكی سەختە لە بەرامبەر ئێراندا. پێوەندیی نێوان ئەمریكا و تاران دوای تێپەڕاندنی قۆناغێكی بێ دەنگی لە كاتی سەرۆك كۆماری ئۆبامادا سەر لە نوێ مەداری گرژی و دوژمنی بۆ چەند دەیەی ڕابردوو گەڕاندوەتەوە. لە ماوەی یەك  مانگی ڕابردوودا و دوا بە دوای وتەكانی ترامپ سەرۆك كۆماری  ئەمریكا سەبارەت كۆماری ئیسلامی ئێران پشكەكانی ئەم ستراتێژییە نوێیە  لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سەر كۆمەڵگای سیڤیل و مەدەنیی ئێران  ڕوون و ئاشكرایە. داخستنی ناوەندە ئابوورییەكان و بێكاریی گشتگیر و ھەمە ڕۆژە و ھاوكات لەگەڵ ھەڵسوكەوتی سەركوت و ناڕەزایەتیی كرێكاری پەرەی سەندووە و لە پاڵ ئەمانەشدا داسەپاندنی حوكمی قورسی زیندان بە سەر چالاكانی سیاسی، كرێكاری و كۆمەڵایەتی و مەدەنی ھەموو سنوورەكانی پێشووی بەزاندووە.
بارودۆخی چالاكان و هەڵسووڕاوان
ھاوكات لەگەڵ مەرگی گوماناویی چالاكان و ھەڵسوڕاوانی ناوخۆ و بە تایبەتی نێو گرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی، گوێ نەدان و بێ بایەخی بە ڕەوشی تەندرووستی زیندانیانی سیاسیی كورد بۆ نموونە محەمەد نەزەری، ئەم بەندكراوە سیاسییە كوردە چەندین جار دەستی داوەتە مانگرتن و ئێستاش زیاتر لە ٨٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە بەڵام هیچ وڵامێك بە خواستەكانی نەدراوەتەوە و ڕەوشی تەندرووستیی مەترسیدارە.
كوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبەر لە سنووری چاڵدۆران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سەر سنووری ورمێ و هەروەها ڕۆژی ٢٩ی ڕەزبەر، كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی پشتیوان موعین، ٢٤ ساڵان لە نزیك گوندی بێتووشی ناوچەی ئالانی سەردەشت لە لایەن هێزەكانی ڕژیمەوە تەقەی لێ دەكرێت و بە داخەوە دەست بەجێ گیانی لە دەست دەدات. هەروەها داسەپاندنی حوكمی یەك ساڵ زیندان بە سەر مەحموود ساڵحی چالاكی كرێكاری لە شاری سەقز بە بێ دادگایی و حوكمی پێشوەختە، داسەپاندنی حوكمی ئەحمەد و زوبەیر حسێن‌پەناهی بە ١١ ساڵ زیندان و ئەفشین حسێن‌پەناهیش  بە هەشت ساڵ و نیو زیندان، ھەروەھا پەرەسەندنی گوشارەكان بۆ سەر كۆمەڵگای چالاكانی مەدنی و سیاسی، دەستبەسەركردن و گوشاری لە ڕادەبەدەر بۆ سەر مامۆستایان و چالاكانی سەندیكایی مامۆستایان بە تایبەت لە سەروبەندی كرانەوەی قوتابخانەكان، بانھگێشت و دەست بەسەركردنی كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانستگاكان و  وتە تووندئامێزەكانی عەلی خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی كە مانایەك جگە لە سەركوت كردن و بێدەنگ كردنی كۆمەڵگای نییە دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە شەپۆلێكی نوێی ھێرشی ڕژیم بۆ سەر كۆمەڵگا و چالاكانی سێنفی_ مەدەنی دەستی پێكردوەوە؛ ھێرشێكی ئامانجدار و سەروتر لە پەرچەكردارێكی كاتی و وەرزی لە سەر چالاكانی سێنفی، كرێكاری و مەدەنی.
تا ئەو كاتەی كە ناكۆكیی كۆمەڵایەتی و چینایەتی بەرزتر دەبێتەوە و ھەژاری و فەلاكەتی كرێكاران و زەحمەتكێشان پەرە دەستێنێت و خاوەن دەسەڵاتەكان و مەئمورانی دەوڵەتی و ھێزە ئەمنیەكان سفرەی خەڵكی تاڵان دەكەن و ئازادییە تاكی و كۆمەڵایەتییەكان سنووردارتر دەكەن، ئەم گرتن و دەست بەسەركردنانە ھیچ كێشەیەكی حاكمانی ئێران چارەسەر ناكات و لە سەر خەباتی  چین و توێژەكانی كۆمەڵگا بۆ گەیشتن بە داخوازییە ڕەواكانیان كاریگەرییەك جگە لە پەرەسەندنی  شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان نابێت. لە ھەمان كاتدا بە پشت بەستن بە بیرۆكەی كۆمەڵایەتی، ڕاگەیاندنە ئازادیخوازەكان و ڕێكخراوەكانی بەرگری لە مافی مروڤ و پێشكەوتوو بۆ گوشار ھێنانی زیاتر لە سەر زڵ ھێزەكان، نابێ ھیچكات دۆسیەی مافی مرۆڤ لە ئێرانێك كە تا سەر ئێسقان فاسد و سەكوتگەرە تەنانەت بۆ ساتێكیش لە چاو كۆمەڵگای جیھانی لاواز بێت.
باشترین گریمانە پێویستە ئەوبێت كە كۆماری ئیسلامی بۆ چەوساندنەوە و كپ كردنی دەنگی ئازادایخوازان گرێبدەیەنەوە بەو گوشارانەی دام‌و دەزگاكانی ڕژیم بەنیسبەت چالاكانی سیاسی و مەدەنی و كرێكاری  كە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا دەستیان پێكردووە، دەبێت وەك نیشانەی دەورێكی دیكەی سەركوت بە دژی چالاكان و هەڵسووڕاوانی ناوخۆی وڵات چاوی لێبكەین. گومان لەوەدا نییە كە دام و دەزگا سەركوتكەر ‌و دژە مرۆییەكان دەیانەوێت بەم جۆرە پاشەكشێ بكەن بە بزووتنەوەكانی نێو كۆمەڵگای ئێران. گومانی تێدا نییە و ئاشكرایە كە بزووتنەوەی كرێكاری، خوێندكاران، ژنان و... هتد لەم چەند ساڵەی دواییدا و بۆ گەیشتن بە خواستەكانیان دەستیان داوەتە ڕێكخستن‌ و ھاتنەمەیدان بە دژی هەر چەشنە سیاسەتێك دژی بەها ئینسانییەكان و لەم پێناوەشدا تا ئێستاكە ھەزینەی زۆریان داوە و ھەنووكە ژمارەیەكی زۆری چالاكان لە زیندانەكاندا بەسەر دەبەن. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و خاوەن كاران بە شێوەی جۆراوجۆر گوشاریان خستۆتە سەر كرێكاران بۆ پێشێل كردنی مافەكانیان و لە بەرامبەریشدا كرێكارانیش بێ‌پسانەوە بە مانگرتن و ڕێپێوان و خۆپیشاندان، خەباتی خۆیان درێژە پێداوە و بە ھۆی نەبوونی ڕێكخراوی سەراسەریی كرێكاران لە ئێران، نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی، خانەنشین كردنی پێش وەختە، ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر لە سەر كار دەركردن، دیاركردنی لانیكەمی حەقدەست، نەبوونی بیمەی كۆمەڵایەتی، محاكمە كردنی ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی كرێكاری لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران بە گشتی، خەباتیان كردووە بۆ بە فەرمی ناسینی مافی ڕێكخراوی سەربەخۆی كرێكارانی ئێران، ئازاد كردنی چالاكان و ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی كرێكاری، قبووڵكردنی مافی سەندیكا، بە فەرمی ناسینی مافی گرێبەستی گشتی، دانی حەقدەستە وەدواكەوتووەكانی ھەموو كرێكاران و ئەندامانی سەندیكا. بە گشتی ئەمانە كۆی ئەو داخوازییە ڕەوایانەیە كە كۆمەڵگای كرێكاری بەردەوام سوورن لە سەری و تێچووی زۆریان داوە بۆ بە دەستھێنان یان وەدیهێنانیان. 
ھۆكارەكان
دەتوانرێت گرێنگترین ھۆكاری ئەم ھەموو ھێرش و سەركوتانە بۆ خواردنەوەی ئەو جامی ژەھرە بووبێ  كە لە ڕێكەوتن لە سەر پڕۆگرامە ناوكیەكەی كۆماری ئیسلامی و ڕۆژئاوا ھاتە گۆڕێ و ئێران پاشەكشەی پێكرا. ئەزموونەكان وای نیشان داوە كە ھەر كات كۆماری ئیسلامی دەكەوێتە دانوستان لەگەڵ دەرەوە بۆ ڕاگرتنی سەقامگیری و دەمكوتی ھەر چەشنە ناڕەزاییەتییەكی ناوخۆ، دەست دەكات بە سەركوتی ناوخۆیی و وەك خۆیان دەڵێن ناھێڵن لە ئاوی لێڵ و لاوازی و پاشەكشەی ڕژیم سوود بەرن و كەڵكی لێ وەرگرن. ستراتێژی گشتیی كۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی لە پاڵ سازان لەگەڵ وڵاتانی زڵ ھێز سەبارەت بە دۆسیە  ناوكیەكەی، تووندكردنی سەركوتی نێوخۆییە. كۆماری ئیسلامی كە ئێستا گوشار و ھەژاری و فەحشا یەخەی پێگرتووە و سەرتاپای داتەنیوە و دەیھەوێ بە درووست كردنی چەكی ناوكیش كۆمەڵگای جیھانی بخاتە مەترسییەوە و هەروەها كۆماری جینایەتكاری رەنگەو داعش لە ترسی بەرزتر بوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتییەكان و ئەگەری بوون بە ڕاپەڕینێكی فراوانی خەڵكی، ھەر ڕۆژە جینایەتێكی نوێی لە ڕوانگەی خۆیەوە بۆ پێشگرتنیان بەڕێوە دەبا و ڕێژەی لە سێدارەدان لە نێو زیندانەكان زیاتر دەكات و بەم كارە دیھەوێ ترس و دڵەڕاوكێ بخاتە نێو خەڵكی ئێران بە گشتی و كوردستانی ڕۆژھەڵات بە تایبەتی.
دەرەنجام
بێگومان ھەلومەرجی دژواری ژیانی ئێستاكەی هەڵسوڕاوان و چالاكانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ژنان، كرێكاران و خوێندكارانی كوردستان و سەرتاسەریی ئێران، كاردانەوەی ئەم توێژانەی بە دواوە دەبێت. لە لایەكەوە ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی چەوسێنەر ناتوانێت لەم دەورەیەدا لە قەیرانێكی ئابووری كە داوێنی گرتوون بە ئاسانی دەرباز بن و گشت ئاسەوارەكانی بە سەر ئەم توێژانەدا بڕووخێنن و لەلایەكی دیكەشەوە، هەڵسوڕاوان و چالاكانی ناوخۆی كوردستان لە درێژەی ناڕەزایەتییەكانیاندا بۆ بە ئاكام گەیاندن و ناچار كردنی دەوڵەت بە پاشەكشێ، پێویستیان بە یەكگرتوویی و ھەرچی زیاتر و پێكھێنانی ڕێكخراوە و ناوەندە سێنفییەكانی خۆیان هەیە.
كۆماری ئیسلامی دەبێت ئەو ڕاستیە حاشاھەڵنەگرە قبوڵ بكات كە ناتوانێت چیدی لەمە زیاتر ھێرش بۆ سەر چالاكانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، كرێكاران و... هتد كاریگەری ھەبێت لە سەر بزاڤی شۆڕشگێڕانەی خەڵكی كوردستان و ئەمە تێچووی زۆری بۆ كۆماری ئیسلامی بە شوێندا دێت و خەڵكی كورد بە گشتی ئەم جینایەتانەی كۆماری سێدارەیان پێ ڕەوا نییە و دژكردەوەی خۆیانیان د


PM:06:19:09/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌