راگەیاندنی هاوبەش: ئیعدامە سیاسیەكانی كوردستان مەحكووم دەكەین


هەر یەك لە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەرێگەی بڵاوكردنەوەی راگەیاندندێكی هاوبەش ئیعدامەكانی ئەم دواییانەی كوردستان مەحكوم دەكەن

دەقی راگەیاندنەكە لێرەدا بخوێننەوە:

راگەیاندنی هاوبەش:
ئیعدامە سیاسیەكانی كوردستان مەحكووم دەكەین !




رژیمی سێدارە لە ئێران جارێكی دیكە دەستی دایە جینایەت لە كوردستان. بەدوای ئیعدامی شەش كەس لە تێكۆشەرانی كوردستان لە هەفتەی رابردوودا، بەرەبەیانی دوێنێ جارێكی دیكە شەش زیندانی عه قیده تیان بە دوای ئەشكەنجە و ئازارێكی زۆر و لێ سەندنی ئیعتیرافی زۆرەملی بردە بن پەتی سێدارە. ئێمە وێڕای مەحكووم كردنی ئەو ئیعدامانە و دەربڕینی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو جینایەتە، رایدەگەیەنین رژیمێك كە لە تاوانكاری و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ریزی پێشەوەی دیكتاتۆرییەكانی جیهانە، رژیمێك كە لە ژمارەی ئیعدامەكان لە قەدەر دانیشتوان لە دنیادا یەكەمە، رژیمێك كە بۆ هێشتنەوەی حوكمی نگریسی خۆی ئامادەیە هەموو سات وسەودایەك لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بكا، بەڵام وڵاتەكەی خۆی كردووەتە زیندانێكی گەورەی شارۆمەندان، بۆی نییە كە لە كۆنفرانسەكانی مافی مرۆڤدا زماندرێژی بكا و رای گشتی جیهان بەڵاڕێ دا بەرێت.

ئێمە سەرنجی رای گشتی كوردستان و ئێران و جیهان و هەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بۆ مەحكووم كردنی ئەو تاوانانەی رژیمی كۆماری ئیسلامی رادەكێشین و داوا دەكەین كە ئەو رژیمە بۆ وەستاندنی ئیعدامەكانی كوردستان و لابردنی بارودۆخی ئەمنییەتی و ئازاد كردنی زیندانی سیاسی بخەنە ژێر گوشارەوە.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
14ی رەشەممەی 1393ی هەتاوی، رێككەوتی 5ی مارسی 2015ی زایینی



PM:05:10:05/03/2015




ئه‌م بابه‌ته 1156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌