بەشداری نوێنەری "کۆمەڵەی خوێندکارانی رۆژھەڵات" لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "رێگای ئاشتی و دێمۆکراسی"

ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتیە بۆ ماوەی چوار رۆژ و بە بەشداری و وتار بێژی نوێنەرانی لاوانی چوار پارچەی کوردستان و چەندین وڵاتی عەرەبی لەوانە، میسر، لوبنان، فەلەستین، ئەلجەزایەر، مەراکێش و چەن وڵاتی دیکە بەرێوە چوو.

ئاسۆی رۆژھەڵات: رۆژی ھەینی ٢٤ی رێبەندان کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی لە ژێر ناوی "رێگای ئاشتی و دێموکراسی: میانەڕەوی دژ بە توندڕەوی" لە شارێ سلێمانی بە بەشداری نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵەی لاوان و خوێندکارانی رۆژھەڵات بەرێوە چوو. 

بە پێی ئەم ھەواڵە، ئەو کۆنفرانسە نێونەتەوەییە بە چاودێری بەرێز مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، خوێندکاران و لاوانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، یەکیەتی لاوانی سۆسیال دێموکرات لە جیھانی عەرەبی و بە ھاوکاری لاوانی سۆسیالیست ئینتەر ناسیۆناڵ و سەنتەری جیھانی ئولاف پاڵمە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی "ئاشتی و دێموکراسی" و دەربڕینی راستەقینەی پشتیوانی ھێزە میانەڕەوەکان دژ بە توندڕەوی بە تایبەتی توندڕەوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" ناسراو بە داعش بەرێوە چوو. 

ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتیە بۆ ماوەی چوار رۆژ و بە بەشداری و وتار بێژی نوێنەرانی لاوانی چوار پارچەی کوردستان و چەندین وڵاتی عەرەبی لەوانە، میسر، لوبنان، فەلەستین، ئەلجەزایەر، مەراکێش و چەن وڵاتی دیکە بەرێوە چوو. جێگای ئاماژەیە، فۆئاد محەممەدی و ئازاد سلێمانی وەکوو نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی رۆژھەڵات و کۆمەڵەی لاوانی رۆژھەڵات لەو کۆنفرانسەدا بەشدار بوون.


PM:04:30:01/03/2015




ئه‌م بابه‌ته 1132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌