بەرێوە چوونی سمیناری زانستی کاک فۆئاد لە لایەن کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات




ئاسۆی رۆژهەڵات: رۆژی چوارشەممە 8ی خەرمانان، لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی سمێنارێکی زانستی لە لایەن کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات بە بۆنەی ساڵوەگەڕی گیانبەخت کردنی هاورێ رابەر فوئاد مستەفا سوڵتانی ناسراو بە ( کاک فوئاد) بەرێوە چوو.

سەرەتای مەراسمەکە بە چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدی رابەر ( کاک فوئاد) و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد بێدەنگیەکە بە کۆرتە فیلمێک لە کەسایەتی و بیوگرافی کاک فوئاد بۆ بەشدار بووان پیشان درا.

لە درێژەدا شێعری (تاڵەسوار) بە دەنگی رۆژین محەممەدزادە و کەمانچە ژەنی حسام ئەسەدی پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.

ناهید بەهمەنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە رێگای ئێسکایپەوە قسەو باسێکی لە بارەی کەسایەتی و کاریگەریەکانی کاک فوئاد لە سەر جەماوری شۆڕشگێڕ لەو سەردەمەدا پێشکەش کرد.

ناهید بەهمەنی بە ئاماژە کردن بە پەیوەندی نزیکی لە گەڵ بنەماڵەی کاک فوئاد جەختی کردەوە کەسایەتی کاک فوئاد بەو شێوە بوو کە هەموو تەیفە جیا جیاکانی کۆمەڵگا بڕوایان پێ بوو لە سەر هەموو کەسێک کاریگەری هەبوو. ناوبرا وتیشی کە کاک فوئاد کەسێک بوو کە بۆ پەرەسەندنی بزوتنەوەی چەپ لە رۆژهەڵات لە هیچ جۆرە ریسک و مەترسیێک سڵی نەدەکرد.

لە درێژەدا بێهزاد خوشحاڵی نووسەر و لێکۆڵەر کەسایەتی کاک فوئادی لە روانگەی رێکخراوەییەوە شێکردەوە. ناوبراو بە ئاماژە بە رۆڵی کاک فوئاد لە 4 قۆناغی لە دووای یەک یانی: 1: دەورەی چالاکی نهێنی 2: دەورەی خەبات لە زیندان 3: دەورەی ئازاد بوون لە زیندان و درێژەدان بە چالاکییە سیاسی و مەدەنیەکانی خۆی 4: دەورانی پێش گیانبەختکردنی و رۆڵی کاک فوئادی وەکوو رابەرێکی رێکخراوەیی لەو سەردەمە گرینگ و هەستیارەدا حاشا هەڵنەگر ناولێبرد.

بێهزادی خوشحاڵی لە باسەکەیدا بە ئاماژە بە رێکخستن و رابەریی کردنی کۆچی مێژووی شاری مەریوان وتی کە کاک فوئاد هەلومەرجی بەهێز و گۆنجاوترین روانگەکانی رەفتاری بۆ بەهێزکردنی چوارچێوەی رێکخراو بە رابەریکردن لە مەیدانی عەمەڵدا فێربوو بە شێوەێک کە ئێستاکە وەکوو گۆنجاوترین رێکخراوی ئایدۆڵۆژی میلیشیایی لە بەرانبەر (بازدارندگی) بە مەداری سەروتر بەرز بووەتەوە.
دواتر شانۆێک لە لایەن گرۆپی شانۆی باران، ته رحی ئیدریس عەبدی ودەرهێنانی موختار قادری بەڕێوە چوو.

بەشی دووهەم حیسام ئەسەدی هونەرمەندی ناو ریزەکانی کۆمەڵە بە خوێندنەوەی بەشێک لە وەسیەەت نامەی دایە بەهیە دایکی کاک فوئاد لە گەڵ موسیقادا دەستی پێکرد.
دواتر حامید چاوشین کارناسی باڵای زانستی سیاسی، لە لێکدانەوەێکدا سەرەنجی بەشدار بووانی بۆ داهێنەریێەکی نوێ لە سەردەمی کاک فوئاد کە خەباتێکی نوێ بووە لە جۆری خەبات لە بزوتنەوەی کوردستان، حامید چاوشین بە ئاماژە بە جیاواز بوونی چەپی کوردستانی بە رابەری کۆمەڵە لە گەڵ چەپی ئێرانی و خەڵکی و جەماوەری بوونی چەپ لە کوردستان لە تایبەتمەندیە جیاوازەکانی ناو لێبرد. لابردنی نەریتی کۆن لە لایەن کۆمەڵە و کاک فوئاد و دامەزراندن و وەڕێخستنی بزوتنەوەێکی نوێ و شارستانیتر ئاماژەی کرد و ئەمەی وەکوو شتێکی جیاوازو خەلاقانە ناولێبرد ، بە ئاماژە بە کۆچی مێژوویی شاری مەریوان و دامەزراندنی یەکیەتی جووتیاران و خوێندکاران و موعەلیمان و هتد کاک فوئادی وەکوو هێمای ئەم رەچەشکێنی و لابردنی نەریتی کۆنە  ناولێبرد.
دواتر فیلمێکی دێکۆمێنتی لە قەبرستانی تاڵەسوار لە ئاوایی ئاڵمانە شوێنی بە خاک سپاردنی کاک فوئاد کە لە لایەن هاوریانی کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات (لقی مەریوان) لە ناوخۆی وڵات ئامادە کرا بوو بڵاو کرایەوە.

لە قەبرستانی (تاڵەسوار) تا ئێستاکە هەژدە پێشمەرگەی کۆمەڵە بە خاک سپێردراوە و ئەم قەبرستانە سێ جار لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ویران کراوە، هەموو ساڵێک زۆرێک لە  بنەماڵەی شەهیدان و خەباتگێڕان بۆ رێزگرتن لە بیرەوەری ئەم ئازیزانە سەردانی تاڵەسوار دەکەن.

لە بەشی کۆتایی سێمینارەکەدا مستەفا زاهیدی نووسەر و رۆژنامەوان وتارێکی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد ناوبراو بە ئاماژە بە دەورە جیاجیاکانی مێژوو و پێکهاتنی سوژەی مرۆڤ بەر لە رۆشنبیری، کاک فوئاد و شێوەکارەکەی بە سیاسەتی دووبارە خۆڵقاندنی سوژە ناولێبرد. مستەفا زاهیدی هەروەها بە دابڕانی کاک فوئاد لە ئانتاگۆنیسم و مارکسیسمی کلاسیک ئاماژەیدا و ئەندێشەی کاک فوئادی بە سەرچاوە گرتوو لە مانای هێژموونی (گرامشی) ناو لێبرد. ئەم نووسەر و وەرگێڕە هەروەها کاک فوئادی وەکوو کەسایەتی پراگماتیست و لەو رابەرانەی کورد ناولێبرد کە هەلومەرجی سیاسی لێک ئەدەنەوە و بڕیاری دروست دەردەکەن.

جێگای ئاماژەیە ئەم مەراسمە بە پێشوازی گەرمی نووسەران و رۆژنامەنووسان و نوێنەرانی لاوانی حیزبەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان رووبەڕوو بووەوە و نوێنەری فدراسیونی لاوانی کوردستانی ئێرانیش پەیامێکیان پێشکەش کرد.









PM:03:42:12/09/2012




ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌