مەترسی روو لە زیادبوونی دیاردەی ئێعتیاد لە کوردستان









ئا/سامان ریشەساحێب

یەکێک لە هەرە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان مەسەلەی بەکار هێنانی مادە هۆشبەرەکانە، ئێعتیاد هۆکاری خستنەرووی زۆربەی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و ئاڵۆزییەکانی بنەماڵە و تاکە. رێکخراوی بێهداشتی جیهانی لە ساڵی 1999ی. ز مەسەلەی ئێعتیادی چ لە کڕین، بەرهەمهێنان و دابەشکردنی خستە پاڵ سێ مەسەلەی گرینگی جیهانی وەک بەرهەمهێنانی چەکە کۆمەڵایەتییەکان، پیس بوونی ژینگە و فەقر و (شکاف) چینایەتی، کە هەمووی ئەمانە ژینگەی مرۆڤیان چ لە بواری کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگی و سیاسی خستوەتە ژێر مەترسییەوە. ئەم شەپۆل و سۆنامیەی گیروودەبوونی لاوانی ئێرانی بە گشتی و لاوانی کورد بەتایبەتی لە حالێک دا بەردەوامە کە دەنگۆی بڵاوە بوونی جۆری تری زۆر مەترسی دار لە ماددەسڕکەرەکان لە ئارادایەو ودەروا تا کۆمەڵگای ئێران بهەژێنێ، دیارە بۆ گیروودە کردنی لاوانی وەڵات لە هەمان شێوە و متۆدەکان کەلک وەردەگرێن کە پێشتر کەلکیان وەرگرتووە. نەبوونی هەلی رەخساندنی دەرەفەتی کار بۆ لاوان، نەبوونی زانیاری و وشیاری لە رێگەی راگەیاندنە گشتیەکان» پەرەپێدان بە چالاکیە وەرزشیەکان و رابواردنی ساڵم و...هتد وای کردووە کە لاوانی کۆمەڵگا هەست بە متمانەیی و هیوا بە خۆ نەکەن و بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە روو بکەنە بەکارهێنان و کەوتنە داوی ئێعتیاد. ئێعیتاد ئەمرۆ لە کۆمەڵگای ئێران بە تایبەتی لە کوردستان بووە بە دیاردەیەکی ماڵوێرانکەر، خودی رژیم لە فێرکردن و بڵاوکردنەوەو بە مۆعتاد کردنی لاوان رۆڵی سەرەکی هەیە. لاوی کورد زیارتر دەکەوتێتە بەر شەپۆلی ئێعیتاد بە بۆنەی بارودۆخی کۆمەڵگای کوردستانەوە و زۆر جار هەواڵی ئەوومان بیستووە کە بە تایبەتی ئەو کەسانی وا کاری سیاسی و فەرهەنگی دەکەن تووشی ئەم بەڵا ماڵوێرانکەرە دەبن. ئەوەی کە پاڵنەری لاوانە بۆ ئالوودەبوون، هەژاری و بێکاری و پچڕاندنی شیرازەی کۆمەڵگاو ناکامی لەخوێندن و ئاسان دەستکەوتنی ماددەکانە. ئەوانەی کە بانگەشەی بەکارهێنانی ئەوماددانە ئەکەن و بازرگانی پێوە ئەکەن ئەو ڕوپۆشی ئابوری و سیاسیەیە کە ڕێگرە لەبەردەم دەستگیرکردنیان. هەرچەندە لەکوردستان ڕوپۆشە سیاسیەکە لاوازە. بڵاو کردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و پەرەپێدانی ئیعتیاد لە کوردستان یەکێک لە پیلانەکانی رژیمی ئاخوندییە بۆ لەکارخستنی هەموو ئەو پۆتانسیێل و تواناییانە و خەباتکارانەی خەلکی کوردستانە. دامەزراوە ئەمنییەتییەکان کۆماری ئیسلامیی وەک (سپای پاسداران و بەسیج) لە کوردستان ئەرکی بەرەوپێشبردنی ئەو سیاسەتە وێرانکارەیان لە کوردستان لە ئەستۆیە. بەرپرسانی رژیم دەڵێن کە ئاماری ئێعتیاد لە ئێران گەیشتوەتە نزیک بە 8 ملوێن کەس، بە پێی ئامارەکان تەمەنی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران لە 23 ساڵەوە بۆتە‌‌ 15 ساڵ کە ئەمە خۆی دەرخەری مەترسییەکی گەورەیە لە سەر لاوانی کوردستان، هەر بە پێی ئەو ئامارانە 60%ی تاکی خێزاندار تووشی ئەم خەسارە کۆمەڵایەتییە بووە و بە تایبەت لەم دوایانەدا گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لەنێو ژناندا لە5% لەسەدەوە بۆتە‌‌ 8% لەسەد. بە پێی بەڵگەکانی پزیشکی یاسایی لە ساڵی 1390 پتر لە 3400 کەس لە ئێران بەهۆی زێدە بەکارهێنانی ماددە ناخالیسەکان و هەروەها زێدەڕۆیی لە کێشانی ماددە سڕکەرەکان گیانیان لە دەست داوە. مەبەست لەوەی‌ کە تاکوو هەنووکە ئامار‌و رێژەیەکی‌ راست‌و دروست لە بەر دەستدا نیە ئەوەیە کە: رێژەی‌ بڵاوبوونەوە‌و گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە نێو چین‌و توێژە‌و گرووپەکانی‌ وەک: قوتابییان، خوێندکاران، کرێکاران، کارمەندانی‌ حکوومەتی‌، سەربازەکان، شۆفیرەکان، ژنان، پیاوان، لاوان‌و ئوستان‌و شارەکان روون نیە.
سەرەکیترین کارتێکەریی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لاواز کردن و کوشتنی ئیرادەو هەستی بەرەنگاریی تاکە، لە لای تاکی موعتاد گرینگتر لە هەموو کەس، گرینگتر لە هەموو شتێک وەدەست هێنانی مادە هۆشبەرە و دابین کردنی پێداویستیەکانی مادە هۆشبەری رۆژانەیەتی. بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان لە پلەی یەکەم دەبنە هۆی ئەوەیکە مرۆڤ بە جۆرێک کە خۆی نازانێت خویان پێوە بگریت و نەتوانێت بە ئاسانی لێی بکشێتە کە ئەمەش (عواقب) گەلێکی بەدواوە دەبێـت کە بۆنمونە دەتوانین ئاماژە بە کێشەی کۆمەڵایەتی، مەترسی تەندروستی(خۆکوژی، شێرپەنجە نەخۆشی دڵ ومێشک) بێ تاقەتی بچووک بگرە تا دەگاتە دزی و ئەنجامدانی تاوان و زۆر جاریش دەبێتە هۆی مردنی ئەو کەسەش لە ئەنجامدانی زیادە بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان. کۆماری ئیسلامی هیچکات نەویوستووە بە توندترین شێوە، رێگە لە هاتن و بڵاو بوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بگرێ و تەنانەت سنوورەکان چاوەدێری وردیان بخاتە سەر و سزای زۆر قوورس بە سەر بارزگانانی مادە هۆشبەرەکان دا بسەپێنێ.





AM:10:29:10/09/2012




ئه‌م بابه‌ته 1049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌