مێژوو




هێرشی یەکەمی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان(28ی گەلاوێژی 1358 ه)

حکومەتی ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاریەوە گەلانی ئێران بە تایبەت گەلی کوردی بە دۆژمنی خۆی لە قەڵەم داو و بێ پسانەوە لە هیچ تاوانێک سڵی نەکرد. ئەمەش بە هۆی داخوازییە رەواکان و هەروەها ئەوەێکە کوردستان، ببوە نمونەیەکی پۆزێتیڤ و بەرچاو لە دەسەڵاتداریەتی خەڵکی بە ناوەرۆکی سێکولار و دێموکراتیک و رێک بە پێچەوانەی سیستەمی ئایینی کە ئەوان بە تەما بوون بە سەر خەڵک دایبسەپێنن، بوو. لە رێکەوتی 28ی گەلاوێژی 58 ی ه(19 ئوتی 1979ز)، خومەینی راشکاوانە گەلی کوردی بە کافر لە قەڵەم داو سوپای تێرۆر لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی سەربازی کوردستانیان دا. سەرەتا لە شاری پاوە پاشان سنە، مەریوان، سەقز و چەندین شاری دیکە، بە تیرباران کردنی لاوانی بە ئەمەگ و شۆڕشگێڕی کوردستانی رۆژهەڵات هێرشەکانی دەستی پێکرد. جێ ئاماژەیە کە هەر لەو رۆژەدا کۆمەڵە لە بانگەوازێکی مێژووی دا(خلق کرد در بوتە ازمایش) بڕیاری بەرخودان و بەرەنگار بوونەوەی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەرکرد.


کوشتاری گەلی کورد لە «قاڕنا، قەڵاتان، ئیندرقاش و...»(11 خەرمانانی 58 ه)

کاتژمێر یەکی دوانێوەڕۆی یازدەی خەرمانانی ساڵی 58 ی هەتاوی، گوندی قاڕنا لە 10 کیلومێتری شاری نەغەدە، لە هێرشێکی سامناکی سێ کاتژمێری دا، خڵتانی خوێن کرا. ژمارەی قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە لە 47 کەس تا 68 کەس راگەێندراوەلە کۆی چل بنەماڵەی دانیشتووی ئەم گوندە، هەندێک لە بنەماڵەکانیەک و هەندێکی دیکە تا شەش کەس لە خزم و کەس و کاریان لە دەست داوە. کۆژراوەکان ژنان و پیاوان، پیر و لاو بە تایبەت منداڵانێک بوون کە هێشتا تەمنیان نەگەیشتبووە پێنج ساڵ. بوونی تانک لەو گوندە دا نیشاندەری دەست و پەێوەندی رژیم لەو کارەساتە دایە. جێ ئاماژەیە کە دواتر جەنایەتێک لەم وێنەیە لە ئاوایی و ناوچەکانی تری کوردستان وەکوو( قەڵاتان، ئیندرقاش، سەرۆکانی، ناوژەی چومی مەجی خان و هتد) دووپاتکرایەوە. تەواوی ئەم کوشتارانە دوابەدوای فەرمانی هێرشی خومەینی بۆ سەر کوردستان بە ئەنجام گەیشت.


ساڵرۆژی تیرۆری کاک سدیق کەمانگەر(زمانی ئاگرینی شۆڕش)(13 خەرمانانی 68 ه)

کاک سدیق کەمانگەر لە ساڵی 1325 هەتاوی لە ئاوایی «ئافڕیان»ی سەر بە شاری کامیاران لە دایک بوو. ساڵی 1350 ه خوێندنی باڵای لە رشتەی حقوق تەواوکرد. هەر لەو ساڵە دا بوو بە پارێزەری جوتیارانی دارسێرانی مەریوان لە بەرانبەر دەرەبەگەکانی ناوچەکە. هاوینی 57 ه بۆ پشتیوانی کردن لە مانگرتنی زیندانیانە سیاسیەکان لە زیندانی شاری سنە یەکەمین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم دادگوستەری ئەو شارە وەڕێخست. ئەم رێبەرە خۆنەویست و دڵسۆزە ،ئەندامی ناوەندی پارێزەرانی ئێران بوو. یاریدەدەری مامۆستایان بوو بۆ پێکهێنانی کانوونی مامۆستایان و هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەرەکی جەمعیەتی دیفاع لە ئازادی و ئینقلابی شاری سنە بوو. بەرپرسی رادیو، نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات و بەرپرسایەتی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و چەندین ئەرکی دیکەی لە سەر شان بوو. سەرئەنجام لە 13ی خەرمانای 1368ی هبە پیلانی کۆماری ئیسلامی تێرور کرا.


کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی(هاوینی 67ه)

لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی 1367 هەتاوی کارەساتێک بوو کە لەو کاتەدا زۆرێک لە زیندانیە سیاسیەکان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرانسەری ئێران لە مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانانی 1367 هەتاوی لە سێدارە دران. لووتکەی ئەم رووداوە دڵتەزێنە 10ی خەرمانان بوو. ژمارەی قوربانیانی ئەم کارەساتە لە 3 هەزار تا 12 هەزار نەفەر راگەێندراوە. زۆربەی لە سێدارەدراوەکان لە چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ لە سەرانسەری ئێران نێژراوەنکە بە ناوبانگترینیان «گۆڕستانی خاوەران»ە لە تاران.




PM:05:25:01/09/2012




ئه‌م بابه‌ته 1110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌