مێژوویی دێرینی كوردستان(4)

فۆئاد محه‌ممه‌دی

سەردەمی گوتییەکان:     

گەلێک لە رۆژهەڵاتناسەکان بە ئاشکرا ئەڵێن تیرەی گوتى_کورتى (کوردى)، بنچینەو رەگەزى هەرە کۆنى نەتەوەى کوردە و ئەڵێن ئەمانە گەلێک شوینی زاگرۆسەکانیان بەدەستەوە بووەو حکومەتی میرنشینی سەربەخۆیان تیا بنیات ناوە. بەپێی وردبوونەوەو لێکولینەوەکانی(ئەمین زەکی بەگ)، خاوەنی مێژووی(کوردوکوردستان) لە نووسراوەی رۆژهەڵاتناسەکان وادەرئەکەوێ ئەبێ(گوتییەکان) قەومێکی ئێجگارگەورەی فرەتیرەبووبن وەک هەندێک لەخواروژووری(زێی بچووک)و(ئارفە_ئاراپخا_کەرکوک)دابوون. بەشێکیشیان لەباشوری ئەوانابوون، چونکە تێکەڵایەتی قەومی گوتی لەگەڵ(سومێر)و(ئەکەد)ودروستکردنی حکومەت لەناو ئەواناوای دەرئەخا کە(گوتییەکان)دووتاقم بوون: تاقمێکیان لای(سومێر)ەکانەوەبوون یان لەم کاتەدا لەباکووری عیلامەکانا لای سنووری ئێستای(عێراق)بوون کە(ئەکەد)ە سامیەکان هاتوونە شیمالی(سومێر)ەکان و لە زەمانی(سارگون)و(نارام سین)(2711تا2688پ ز)دابوون. پاشان کە زۆرداربوون دەستیان درێژ کرد بۆ دەوری خۆیان، گوتییەکان ژیاونەتەوەو کردویانەتە دۆژمنایەتی لەگەڵ(ئەکەدیان بابل)ەکان. ئەگینا ناگونجێت ئەم گوتیانە هەرئەو تاقمەبووبن کە لە نێوان رووباری(زێی بچوک)و(کەرکوک)ی ئێستادا بوون و ئەوانە لەشکریان هێنابێت بۆسەر(سومێر)و(ئەکەد)وعیلام، چونکە ئەگەر دووری ئەم وڵاتانە لەیەکتری و کەم دەسەڵاتی عەشایر بۆشەڕی دوورو ناشارەزایی ئەقوامی ئەوکاتە بخەینە بەرچاو، دەرئەکەوێ کە ئەمانە لە بەر دووری، رەنگە ئاگاداری رووداوەکەش نەبوون. بێگومان هەر ئەوە راستە کە لەکاتی پێشووتردا تاقمێکی بەهێز لەگوتییەکان هاتوونە لای باکووری رۆژهەڵاتی سومێرەکان، لای چیاکانی(پشتکێو)ودۆڵی(کەرخا)و(ئەڵوەند)سەقامگیربوون و لە دواییدا تاویان داوەتە سەر وڵاتی سومێرو هەندێکیشیان داگیرکردووە.

لەهەزارەی ئەوەڵی پ.ز. بە تەواوی ئۆرارتوو و ماناو نایرىو سۆباریەکانیان گوتی یا کورتی(کورد)دەوەت. بەکورتی لە سەدەی(31پ.ز)دا ئەم قەومە گەلێک زۆردار بووە. سەردارەکەیان کەناوی(ئانتاتوم)بوو، چووە بەگژ عیلاما و لەبەر دەولەمەندی و ئاوەدانی، چاوی بڕیوەتە شاری(لاقاش) کەوا وێرانەی ئەم شارە، ئێستا لای (شەترە)یە لە عێراقداو داگیری کردووە و خۆی ناوناوە(پادشای لاقاش). ئەم سەرکەوتنە ناوبانگی(گوتی)یەکانی خستۆتە مێژووەوە. وادیارە ئەمانە لەگەڵ تیرەکانی تری گوتیدا کەوا لە سەرەوە باسکران، لەوەبەدوا پەیوەندییان پەیدا کردووە و هەمووکات لەوانەوە یارمەتیان بۆ هاتووە و وەها بوو کە هێزیان پەرەیسەند. پاشان دەسەڵاتیان خستووەتە سەر هەموو وڵاتی (سومێر)،بەڵکو یەکیەتی رەسەن و رەگەز و چۆنیەتی زمان و خزمایەتی قەومی، ئەم تێکەڵییەی ئاسان کردووەو لە بەر ئەوەێ سومێرەکان لە ناو خۆیانا یەک نەبوون، ئەگەرچی لە شارستانیەتدا لەوان لە پێشتریش بوون،دیسان ئەم گوتییانە لە رووی سیاسیەوە بەسەر سومێرەکانا زاڵ بوون.

وادیارە گەلێک شەڕبووە لەنێوانیاندا، چونکە لە سەدەی(28تا31پ.ز)ئەم تەقەلاو هەرایە کۆتایی نەهاتووە. لەم رووەوە بەڵگەی زانایانی ئاسارو خۆرهەڵاتناسەکان، ئەوەیە ئەڵێن لەم سەردەمەدا ناوی تایبەتی(سومێر)و(گوتی) تێکەڵاو زمانەکەیان بووە. یەکێک لە پادشاکانی(گوتی)سەدەی(28پ.ز)کە ناوی ئاننوبانین بوو، بۆئەوەی یەکیەتییەکی سیاسی گەورەی(گۆتی)و(لۆللۆ)پێکەوەبنێت، بەلەشکرەوە چووە سەر وڵاتی(لۆللۆ)ی ناوچەی(هاڵمان)ی لی داگیرکردوون کە ئێستا ئەوێ(زەهاوی)پێئەڵێن. بەم شکستە لۆللۆکان چاوبەرەوژێری گوتییەکان بوون،(ئاننوبانینی) بەناوی ئەم سەرکەوتنە وە لە(زەهاو)دا ئەستوونێکی(سەرکەوتن)و لەوحەێکی نووسراوی بۆدیاری بەجێهێشتووە. زانای ئاسار ئەمانەی لەم دواییەدا دۆزیوەتەوە، لە سەردەمی ئەم پادشا گەورە لە نێوان(سومێر)و(گوتی)یەکانا، ئاگری شەڕ ئەوەندە بڵێسەی سەندووە کەهەردوولای پێ کز بووە. بۆیە ئەکەدەکان ئەمەیان بە هەل زانیوە پادشاکەیان کەناوی(سارگۆن)بووە، بە لەشکرەوە هاتووەتە سەریان.یەکەیەکە هەمووشارەکانی سومێری داگیرکردووە و رووی کردووەتە بەشە وڵاتەکەی گوتی کە لە سومێردا هەیانبوو.

(سارگۆن)لەشکری ئەوانیشی شکاندووە لەوناوەدا دەسەڵاتی گوتییەکانی نەهێشتووە. بەڵام گوتییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی عێراق لەم وەرچرخانە سڵەمیونەتەوە و کەتوونەتەخۆ کۆکردنەوەی تۆڵەسەندنی خزمەکانی باشوریان،کەچی لۆللۆکان ئەمەیان بەهەل زانیوە لە گوتییەکان جیابوونەتەوە کە ئەمە بۆ هەر دوولایان خراپ بوو، چونکە(سارگۆن)مەلیکی(ئەکەد)و(سومێر)بۆ ساغکردنەوەی پاشەرۆژی حکوومەتە تازەکەی بە لەشکری زۆرەوە رووی کردووەتە وڵاتی(گوتی)و(لۆللۆ)چووەتە ناو وڵاتە سەختەکەیان و یەک یەک شەڕی لەگەڵ کردوون وشکاندوونی.
لەدوای ئەم مەلێکە(نارام سین)ی جێنشینی دیسان بە لەشکری زۆریەوە هاتووەتە سەریان،گشت وڵاتی گوتی ولۆللوی داگیرکردوە.ئەم هرایانە لە دوای سەدە ی(27پ.ز)روویانداوە.ئەم (نارام سین)ەلە دواێ سەرکە وتنی لە(دەربەند)ی گەورەی قەرەداغ،نیشانەی سەرکەوتنی لە ئەستونێکی رەسم لە سەرکراوبە جێهێشتووە باسی ئەم شەرانەی تیانووسیوە.ئەوەندە هەیە ئەم سەرکەوتن و دەستدرێژیپادشایەتی ئەکەدە لەمە زیاتردرێژەی نەکردووە،چونکە لە ئاخروئوخری پادشایەتی(نارام سین)داگوتییەکان بەلەشکری قۆرسەوە هەڵیان کوتاوە سەر(ئەکەد)ودوبارە ئەوناوەیان داگیرکردووتەوە.بەمە سەرلەنوێ دەورێکی حوکمڕانی تازەی گوتی لە سومێروبابل داپەیدابووەتەوە.بەوتەی خۆرهەڵاتناسەکان ئەم دورە تازەیە هەتا دوایی سەدەی(26پ.ز)درێژەی کردووەوگوتیەکان(گۆدی پادەشی)حۆکمدارێکی زور بە دەسەڵاتبان لێ هەڵکەوتووە.
وەها دیارە ئەمانە لە بەر بێ ئیدارەی هەتاهاتووە هێزیان کەم بووەتەوە،تاکولە دەمدەمی سەدەی(25پ.ز)دا پادشای شاری(ئوو)ی سومێرکەناوی(ئوتۆهیگال)بوو چووە بەگژیاناودەولەتەکەی لەناوبردوون،لەسەر ئەمە گوتییەکان کشاونەتەوە ناو وڵاتە شاخاوییەکەی خۆیان ئیترلە دەست وقووەت کەوتوون،لە جێی ئەوان وڵاتی سەربەخۆی وردەڵە پەیدابووە.جۆری ئیدارەی سیاسی سومێرەکان وەها بوووە (حکوماتی مودۆن)یان(دەولەت شار).وادیارە(تیرەی کاسای)کەتائەم کاتە بێ ناونیشان لە ناوچەی(لورستان)ی ئێستاداژیاوە بێدەسەڵات بوونی

(گوتی)یەکانیان بە هەل زانیوە لەمەولا پۆل پۆل هاتوون و خزاونەتە ناودیاری ئەمانەوە بەرە بەرە تێکەڵ یەکتری بوون و ئیتر لەو ناوەدا ناوی(گوتی)نەماوە،بەڵکو ناوی (کاسی_کاسای)جیگیربوو.ئەوەندە هەیە گوتییەکانی ناوەندی هەردوو رووبارەکەی(سیروان)و(زیێ بچووک)کە پێتەختیان(ئاراپخا_کەرکووک)بووە تووشی ئەم کۆتکەوتنە نەبووە ناوی گوتی لەوێ هە رماوە.لەناوەندی سەدەی هەژدەمینی پێش زایین دا کە تیرەی(کاسی)هەڵی کوتایە سەر(بابلستان)گوتییەکانیان لەگەڵ بووە.لە دواێ(2500پ.ز)کە تەئریخی لە ناوچونی حکومەتی(گوتی)ە تاسالی(1350پ.ز)لەناو رووداوی مێژووی کۆنا ناوی گوتی نیە.بەمەدا وادیارە ئەم نەتەوە دەسەڵاتدارە لە شەڕوهەراکانی دوایینا زۆر شپرزە بوون ئیتردەسەڵاتی سیاسیان هیچ نەماوە.

بەپێی ئاساری دۆزراوە کەرەوشتی رووداوەکان نیشان ئەدا وەها دیارە کە(گوتی)ەکان لە شیمال لۆللۆکان لەم بەینەدا پێکەوە ژیاون.دەسەڵاتیان بە سەر خۆرئاوای وڵاتی خۆیانا هەبووە کە ئەم ناوچەیە لە داهاتوودا ئیمپراتوریەتی ئاشوری لێ پەیدابووە،چونکە ئاشورییەکان لەو کاتەدا دەسەڵاتیان هێشتا بە هێز نەبوو.لە بەر پیت وبەرەکەتی وڵاتەکە(گوتی)و(لۆللۆ)کان حالەتی ئابوورییان زۆر بە فەڕ بووە،بەرەوە ئاژاڵیان هەبووە،لە بەر ئەوە لە پێشا ئەمان بە سەر ئاشوورییەکانا زاڵ بوون.بۆیە ئەبینین گەلیک ناوی ئەمیروحاکمانی ئاشوری کۆن لەناوی(گوتی)و(لۆللۆ)ئەچێت.لەلایەکی تروەو کە کاسییەکان زەبروزەنگیان پەیداکردوحکومەتی کاسی بابلیان هێنایە مەیدان،گوتی و لۆللۆکان بوون بە پشتیوانیان.خوێن یەکی وهاوڕەگەزی یارمەتی ئەم تێکەڵییەی داوە.ئەوەندە هەیە لە سەدەی چواردەهەمی پێش زایین بە دواوە کە ئاشورییەکان دەسەڵات وتوانایەکی تەواویان پەیداکرد،ئەوەڵ ئیشیان ئەوە بوو لەگەڵ خەڵکی شاخیدا کەوتنە هەراوبگیر،بۆ دەسەڵات پەیداکردن بە سەر یەکا.حوکمدارانی(ئاشور)لەم کاتەوە،هەڵمەتیان بۆوڵاتی (گوتی)و(لۆللۆ)بردووە و دەستیان کردووە بە جیهانگیریی.ئەو کاتە دراوسێ نزیکیان ئەم گوتی ولۆللۆیان ە بوون بۆیە بەر هەڵمەتی ئەوەڵ کەوتوون.

لە نووسراویکی دۆزراوەداکە هی ساڵی(1310_1281پ.ز)ە.ئاشوور(ئادادنیراری)ئەڵێت:لەشکرەکانی(کاسی،گوتی،لۆللۆ،سۆباری)م شکاند،(سەڵمانسر)ی یەکەمیش کەلەمێژوویی (1280_1260پ.ز)داحوکمدار بووە،بۆگوتییەکان ئەڵێت:ئەم خەڵکە دڕە کەلەگشت خەڵکان ئازاترە گەلێک شەڕی کردووە لەگەڵما.جا ئەم وتەیە ئەمەمان پێ ئەسەلمینَنێ کە(کورد)لە نەژادیانەوە ناویان بە ئازایی وچالاکی رۆێشتووە وئەم ئازاییە یەکێکە لە تایبەتمەندیە نەتەوایەتیەکانی ئێستاشیان وئەمە پشتاوپشت لە باوک وباپیرانیانەوە بە میرات بۆیان بە جێماوە.بەڵام ئاشوورییەکان زۆر زاڵم بوون.بەم پێیە ئاشوورییەکان بەشەڕی دوور و درێژ گوتییەکانیان پەرێشان کردووە،وەکوویەکێک لە پادشاکانی ئاشوور وتوویە:(خوێنی گوتی وەک ئاو رێژراوە).جابەم شەرانە وڵاتی گوتی لە ناو چووە وبووەتە پارچەیەک لە کیشوەری ئاشوور،وە لەدواییدا دەوڵتی ئاشوور بەر هەڵمەتی(کڵدان)کەوت.حکومەتەکە بە یەک تەکان لەناوچوو وڵاتی گوتی و لۆللۆ دوور بووەتەوە بۆمیدیە ولەوانیشەوە بۆ دەوڵەتی پارس ساغ بووەتەوە.




PM:05:21:27/07/2012




ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌