به‌رێوه‌ چوونی سمینارێك سه‌باره‌ت به‌ فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر له‌ لایه‌ن "كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی رۆژهه‌ڵات"ه‌وه‌

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، "كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی رۆژهه‌ڵات" له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی خۆییدا هه‌ستا به‌ به‌ستنی سمینارێك سه‌باره‌ت به‌ "فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر".

ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات گه‌یشتووه‌، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 30ی به‌فرانبار، "كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی رۆژهه‌ڵات" له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی خۆییدا هه‌ستا به‌ به‌ستنی سمینارێك سه‌باره‌ت به‌ "فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر". پێشكه‌شكاری باسه‌كه‌ كاك ئازاد ئاخكه‌ند، مامۆستای زانكۆ و په‌یكه‌رتاش بوو.

 به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناوبراو له‌ به‌شێك له‌ قسه‌كانیدا ده‌ڵێت، جوانی كۆی گشتی ته‌واوی ئه‌و فاكته‌رانه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێگه‌یشتنه‌وه‌ و بۆژانه‌وه‌ و خۆناساندن. هه‌روه‌ها به‌ ئاماژه‌ به‌ جیاوازی روانگه‌كان سه‌باره‌ت به‌ جوانی و جوانیناسی ئاماژه‌ی به‌ روانینی رواڵه‌تی له‌ جیهانی ده‌روبه‌ر له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌كان كرد و وتی، روانین هونه‌رمه‌ند سه‌باره‌ت به‌ جوانیه‌كان قوڵتر و به‌ رواڵه‌تی جوانی هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ. كاك ئازاد ئاخكه‌ند له‌ درێژه‌ی قسه‌وباسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌كانی چین و میسر كرد و وتی، ئه‌گه‌ر به‌ باشی بڕوانین ئاسه‌وارگه‌لێك وه‌كوو ئه‌هرامی میسر ده‌بینین كه‌ مه‌به‌ستی فیرعونه‌كان له‌ درووست كردنی وه‌ها شوێنێك بۆ ناشتنیان مانه‌وه‌ و ژیانێكی هه‌تا هه‌تایی و هه‌میشه‌ی بووه‌.

 جێگای ئاماژه‌ی ئه‌م سمیناره‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاند و له‌ كۆتاییدا به‌ پرسیار و وڵامی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.

PM:07:50:20/01/2014




ئه‌م بابه‌ته 1081 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌