به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵات

دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌بنكه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گرووپی كاری لاوان‌و وقوتابیانی پارتی ئازادی كوردستان به‌رێوه‌چوو

ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٥ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٢ی هه‌تاوی له‌ بنكه‌ی "به‌رێوه‌به‌ری گرووپی كاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادیی كوردستان "، كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌رێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ راگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان به‌ تایبه‌تی شه‌هیدانی له‌ سێداره‌ دراوی ئه‌م دواییانه‌ی لاوانی كورد له‌ رۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێكرد.

پاشان ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ خرایه‌ به‌ر باس و پاش په‌سه‌ند كردنی له‌ لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ نه‌زه‌ر و بیر و ڕاكان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات تاو توێ كران.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌شداران سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار بڕیاریاندا و ڕایانگه‌یاند كه‌ كۆنفرانس له‌ نیوه‌ی دووهه‌می مانگی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٢ی هه‌تاوی دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری دا كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری یه‌كه‌مین كۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ چوارچێوه‌ی كۆمسیۆنه‌كانی: (راگه‌یاندن، پێوه‌ندی، په‌یام، بڕیار و راسپارده‌ و ماڵێ ) و ... ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسه‌كه‌ بكه‌ن و كاره‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات. كه‌ كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵات و نوێنه‌ری لاوانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كان، به‌ پێی ئه‌و میكانیزم و به‌رنامه‌كارییه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس، به‌رێوه‌ده‌چێت.

له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس وێرای به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی داوا له‌ سه‌رجه‌م لاوانی رۆژهه‌ڵات و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كات له‌ رێگای لیژنه‌ی ئاماده‌كار و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌لات ، نه‌زه‌ر و بیروبۆچوونه‌كانی خۆیان بۆ هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی كۆنفڕانس بگه‌ینه‌ ده‌ستیان، كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو شدا، لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس راگه‌یاندراویك بۆ سه‌رجه‌م لاوانی رۆژهه‌ڵات بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كار:

سه‌ید جه‌لال ساڵحی ( په‌یام)
جه‌لال ره‌وانگه‌رد (راگه‌یاندن – پێوه‌ندی)
ته‌وار شه‌ریفی (ماڵی و ته‌دارۆكات – بڕیار و راسپارده‌ )
ئه‌مین قادری (پێوه‌ندی)
كارۆ كه‌نكاش (بڕیار و راسپارده‌ - ماڵی و ته‌دارۆكات)
فواد جه‌عفه‌ری (راگه‌یاندن – په‌یام)
داوود مه‌نووچێهری (پێوه‌ندی)


١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧١٣ی كوردی
6ی نوامبری 2013ی زاینی

AM:08:36:08/11/2013




ئه‌م بابه‌ته 1165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌