راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌ بۆنه‌ی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن

بە درێژایی مێژووی نوێی ڕزگاریخوازی لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانیش، ئەوە چینی خوێندکار و قوتابی بوون کە ھەمووکات پێشەنگی ئەو بزووتنەوەیە بوون

ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: دەسپێکی پاییز و وەورزی کزەی سەرما و گەلاڕێزان ھاوکاتە لەگەڵ خۆگرتنەوە و دەسپێکی وەرزی خوێندنی قوتابیان و خوێندکاران. لەگەڵ ڕزینی گەڵای زەردی دار و دارستانەکاندا دەبێ خوێندکاران و قوتابیانی کوردستانی ڕۆژھەڵات گەرد و تۆزی سێ مانگ حەسانەوەی ھاوین لە خۆیان بسڕنەوە و دەس بکەن بە وەرزێکی نوێ لە خوێندن و ھەروەھا ژیانێکی نوێ.

 بە درێژایی مێژووی نوێی ڕزگاریخوازی لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانیش، ئەوە چینی خوێندکار و قوتابی بوون کە ھەمووکات پێشەنگی ئەو بزووتنەوەیە بوون، بە چاوخشاندنێک لە حیزبە ڕۆژھەڵاتیەکان و بەتایبەتی کۆمەڵە بەڕوونی دەیبینین و بۆمان ئاشکرا دەبێت کە چۆن ئەو جیلە تێگەیشتوو و خوێندکارە لە پەنای ھاوپۆلی و ھاوکلاسییەکانی خۆیانەوە لە مەدرەسە و زانکۆکانەوە دەسیان کرد بە ئاگایی بەخشی و شۆڕش و دامەزراندنی بنەماکانی بزووتنەوەیەکی نوێخوازی شۆڕشگێڕی، بۆیە لەگەڵ پیرۆزبایی وتنەوە بە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و بەتایبەتی منداڵان و لاوانی خوێندکار لە مەدرەسەکان و زانکۆکانیش ھەروەھا بە کچ و کوڕەوە، ھیوادارین ئەم دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنە ببێتە سەرەتایەک بۆ بزووتنەوەیەکی جەماوەری لە ھەموو کوردستان ھەر لە ماکۆ و چالدێرانەوە ھەتا کرماشان و ئیلام.

 لە ھەموو خوێندکارانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش داواکارین ماف و داخوازییە سەرەتاییەکانی خۆیان لە بیر نەکەن و ببنە ڕچەشکێنی سەرەکی ئەو مافانە و لە پێش ھەموویان خوێندن بە زمانی دایکی. سەربەرزی بۆ کورد و کوردستان سەرفرازی بۆ خوێندکاران و قوتابیانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

 کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەڵات


31/06-گەلاوێژ/2713ی کوردی بەرامبەر لەگەڵ 22/شەھریوەر/1392 ی ھەتاوی




AM:11:38:23/09/2013




ئه‌م بابه‌ته 1139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌