به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ سمینارێك به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان

 رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11/8/2013 كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌شداری له‌ سێمینارێك به‌ بۆنه‌ی 12 ئاگوست رۆژی جیهانی لاوان كرد.

ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: كۆمه‌ڵه‌ ی لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌ بۆنه‌ی 14 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی 12 ئاگوست رۆژی جیهانی لاوان، به‌شداری له‌ سێمینارێك له‌ باره‌گای "ناوه‌ندی لاوانی پێشڕه‌و" كرد كه‌ به‌ بۆنه‌ی 12 ئاگوست رۆژی جیهانی لاوان به‌رێوه‌ چوو.

 له‌و سمیناره‌دا باسێكی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر لاوانی جیهان، ئێران و به‌تایبه‌ت لاوانی كورد  كرا و پرسگه‌لێك وه‌كوو ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و بێكاری و كێشه‌و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی هاته‌ ئاراوه‌..

AM:11:29:12/08/2013




ئه‌م بابه‌ته 1137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌