به‌شداری نوێنه‌رانی حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌ سیمینارێكی هاوبه‌شدا

حیزبه‌ كوردییه‌كانی كوردستانی ئێران به‌ مه‌به‌ستی لێك نزیكبوونه‌وه‌ و یه‌ك گوتاریی نه‌ته‌وه‌یی نێوان حیزبه‌كانی كوردستان له‌ سمیناری "كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و داهاتوو"دا به‌شدارییان كرد. 

ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٨ی جۆزه‌ردان، هه‌ژده‌ یه‌كێتی و رێكخراوی مه‌ده‌نی كوردستانی ئێران به‌ به‌شدارییی ٦ حیزبی كوردستانی ئێران له‌ سمینارێكی هاوبه‌شدا "بارودۆخی ئێستای ئه‌و حیزبانه‌ و داهاتووی سیاسی ئێران و كوردستان"یان تاوتوێ كرد.

به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، هاوڕێیان عه‌بدوڵڵا ئازه‌ربار و هیدایه‌تی قادری، له‌ ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ به‌شدار بوون و به‌ نۆبه‌ی خۆیان وتارێكیان پێشكه‌ش كرد. 

هه‌روه‌ها له‌و سمیناره‌ یه‌ك رۆژه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ دوكتور "سه‌عید شه‌مس" مامۆستای زانكۆ له‌ شاری سۆران و "بێهزاد خۆشحاڵی" نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد به‌ شێوه‌ی تیۆری و زانستی باسییان له‌ داهاتووی ئێران و كوردستان كرد و دواتریش نوێنه‌رانی ٦ حیزبی به‌شدار روانگه‌ و بۆچوونی حیزبه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی داهاتووی ئێران و كوردستان خسته‌ڕوو.

راگەیاندنی كۆتایی سمیناره كە لە لایەن كیارش شەهسەواری، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی كۆمەڵەی خوێندەوارانی رۆژهەڵات خوێندرایەوە.

 6 حیزبی به‌شدار بوو له‌و سمیناره‌ بریتی بوون له‌: 1_ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران 2_ حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران 3_ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان 4_ حیزبی دێمۆكراتی كوردستان 5_ یه‌كیه‌تی دێمۆكراتی كوردستان 6_ سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران 


PM:09:55:21/06/2013




ئه‌م بابه‌ته 1067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌