خوێندکارێکی خەڵکی شاری مهاباد چارەنووسی نادیارە


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بە تێپەڕ بوونی یەک مانگ لە دەستبەسەر بوونی "فەرزاد سامانی" خوێندکاری کورد و خەڵکی شاری مهاباد، چاەرنووسی نادیارە.

ئەم خوێندکارە کوردە پێشووتر لەگەڵ خوێندکارێکی دیکە بە ناوی "سوهەیب بادرووج" لە لایەن ئیداری ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری کەرەجەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە.

حەول و بەدوادا چوونی بنەماڵەی سامانی بۆ ئاگادار بوون لە بارووخۆی تەندرووستی و شوێنی مانەوەی کوڕەکەیان سەریان لە ناوەندە ئەمنییەکان و دەزگای داد داوە بەڵام تائێستا هیچ وڵامێکیان بەم بنەماڵەیە نەداوەتەوە.

جێگای باسە کە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٢٠ شارۆمەند، چالاکی مەدەنی، کولتووری، ژینگەیی، هەندێک لە خوێندکاران و ژنان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هەندێکیان چارەنووسیان نادیارە.


PM:07:43:26/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌