گوڵاڵە وەتەندووست دەستبەسەر کرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، ''گوڵاڵە وەتەندووست'' پارێزەری دادگا لەلایەن هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت کراو و دواتر دەستبەسەر کرا.

''گوڵاڵە وەتەندووست'' یەکێک لە پارێزەرانی شاری مەریوانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە جیا لە چالاکی دەزگای دادگا، دادوەری و یاسایی، داکۆکیکاری مافی ژنانە.

ناوبراو لەماوەی چەن مانگی ڕابردوودا، لە لایەن ‌هێزە سەرکووتگەرەکانی سپای پاسداران کەوتەبەر ڕەخنەو دادخوازیەوە، لە دوای سێ ڕۆژ دەستبەسەر کردنی گوڵاڵە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی مانەوە و دەست بەسەرکردنی نییە و چارە نووسی ناوبراو نادیارە.


AM:10:25:25/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌