زیاتر لە ٤٠ ئەندامی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا خوازیاری بەردەوام بوونی گوشارەکانی ئێران بوون


 ئاسۆی ڕۆژهەڵات، بە پێی راپۆڕتی بڵومبرگ، زیاتر لە ٤٠ ئەندامی کۆماریخوازی سنا و مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بڕیاڕنامەیەک دژایەتی خۆیان لەگڵ کەم کردنەوەی گوشارەکان لە سەر ئێران ڕاگیاندووە.

لەم بڕیاڕنامەدا هاتووە: ((تا کاتێک کە ڕژیمی ئێران دەست لە هەنگاو هەڵهێنانی زۆرتر لە ئاستی خۆی بەرەو ساز کردنی بۆمبی ناوەکی و پشتگیری لە تێرۆریست لە ناوچە ڕانەگرێت، ئەمریکا دەبێت گۆشارەکان لە سەر ئێران بەردەوام بکات.))

هاتوو کە: (( ئێران لە سیاسەتە ناکارامەکانی دەوەڵەتی ئۆباما سوودێکی زۆر باشی بردووە و سەرۆک کۆمار بایدن نابێت ئەم هەڵەیە دووپات بکاتەوە.))

نوێنەرانی کۆماریخواز لەم گەڵاڵەدا بەرامبەر بە پووچەڵ کردنەوە و ئازاد کردنی هەژمارە بانکییەکانی ئێران لە ئەرمیکا دژایەتیان کرد.


AM:09:40:25/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌