چالاکی تەشکیلات نەهێنی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندانەوە، ڕۆژی کۆمەڵە



ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە مانگی ڕێبەندانەوە بۆ ٢٦ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی خەباتی نەهێنی کۆمەڵە، "تەشکیلات نەهێنییەکانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان بە تایەبت شنۆ، سنە، کرماشان، ئیلام، مەریوان، بانە، بۆکان، مهاباد و ورمێ و ناوچەکانی ئەم شارانە، دەستیان بە چالاکی کردووە.

چالاکییەکانی کۆمەڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هەڵ کردنی ئاڵای کۆمەڵە، بڵاو کردنەوەی تراکت و وێنەی هاوڕێی گیانبەختکردوو کاک حەمە حسین کەریمی (یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە)، ڕێزگرتن لە سەرجەم هاوڕێیانی گیابەختکردووی کۆمەڵەوە هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادیخوازی کوردستان، جارێکی دیکە لەگەڵ ئەم هاوڕێیانە پەیمانییان نوێ کردەوە و ڕایانگەیاند کە لە ڕێگای ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵەدا لە تێدەکۆشن و تا وەدی هێنانی ئەم ئامانجانە بەرزانە دەست هەڵناگرن.

هەروەها شارۆمەندانی کورد لە هەندێک شوێنەکانی ئەم شارانە لەگەڵ چالاکانی تەشکیلات نەهێنی کۆمەڵە، هاوشان بوون و بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستیان بە کۆمەڵە، یارمەتی ئەم هەڵسووڕاوانەیان داوە.

چەند ناوچەیەک لەو شارانەی کە چالاکی تێدا کراوە بریتیین لە:

مهاباد

گەرەکی سارم بەگ، مەناف ئاوا، یاڵاوا – جادەی مهاباد میاندواو، قزڵجە، دەرمان، بەردە مێش، کەپەکەند و سیچانبڵاخ.

بۆکان

خیابانی هەورامانی (شمالی)، گەرەکەکانی مزگەوتی نەسیری، ئەبوزەر، عەلیاباد، مەجبورئاوا و کوی محەمەدییە.

شنۆ

شاری قەڵاتوک، ناوچەی قەزەناوا و قەڵاتە.

ورمێ

بەگشتی هەموو گەرەکەکانی شارەکی ئیسلام ئاباد.

بانە

گەرەکەکانی سێرای بۆیەن، باشگای سەفەری، کوی فەرهەنگیان و کەمەربەندی 1و2.

مەریوان

کۆڵانەکانی دەورووبەر مزگەوتی عومەر، کورەی مووسەوی، دارسێران 3.

کۆمەڵە وەکوو حیزبێکی چەپ و ئاکار، لە جوغڕافییای سیاسی جێگاییەکی تایەبەتی هەیە لە خەبات کردن بە نەتەوەی کورد، حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەم ڕێگا گرینگەدا باشترین کادرەکان و ئەندامانی خۆی پیشکەش بەم شۆڕشە کردووە و تا وەدی هێنانی ئامانجەکانی نەتەوەی کورد تێدەکۆشێت و هەنگاو دەنێت.


PM:05:12:10/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 357 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌