کۆبوونەوەی حزب و ڕێکخراوە سەراسەرییەکانی ئێران بە هاوبەشی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ "کۆمیتەی هوڵەند" بەرێوە چوو


لە سەر کاری هاوبەشیی زیاتر، لە مەر لە قاودانی تاوانەکانی حکومەتی ئێران وەهاودەنگتر بوونی ئۆپۆزیسیۆن، دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی فوریە، بە بەشداریی چەند حزب و ڕێکخراو کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو.

لە كۆبوونەوەکەدا کە لە پێناو ڕێگاچارە بۆ هاوکاریی زیاتر لە دژی حکومەتی دیکتاتۆڕیی ئێران ڕێکخرابوو ١٢ حزب و لایەنی سەراسەری بەشدارییان کردبوو، لە وانە؛ یەکێتی سکولار دێموکڕاتەکانی هاونۆفڕ، دەنگی شەپۆلی ئێران، هەوادارانی شۆڕای مودیریەتی گوزار، کۆمەڵەی سۆسیال دێموکڕاسی بۆ ئێران، هەروەها کەسایەتی سیاسی وەک مەنسووری ئوسانلوو و چەندین حزب و سیاسەتوانی دیکە.

هەیئەتی کۆمەڵە بە سەرپەرشتیی هاوڕێ ئەحمەد مورتەزایی بریتیبوون لە هاوڕێیان کاوە سەرسەیفی و میلاد عەزیزی.

بابەتی کۆبوونەوەکە زیاتر هەڵوێست و ڕاوێژ بوو لە سەر شێوازی زیاتر هاوکاریی ئۆپۆزیسیۆن لە پێناوپلانداڕشتن و بەڕیوەبردنی چالاکییەکان لە دەرەوەی وڵات

هەر یەک لە بەشداربووان پاش باس و لێدوانیان لە ڕوانگەی ڕێکخراوەکەیانەوە، گەلاڵەی پێشنیارییان خستە بەردەست بەڕێوەبەرانی کووبوونەوەکە.

ئاماژەی هاوڕێ ئەحمەد بە مافی نەتەوەی کورد و شی کردنەوەی سیستمی فیدڕالیسم بۆ داهاتوی ئێران تەوەری ئەسڵی باسەکانی لە خۆ گرت.

ىڕیار درا هاوکاریی سەراسەری زیاتر ئەنجام بدرێت وە هەروەها لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لە سەر ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆیی، گفتوگۆ ئەنجام بدرێت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند


PM:03:47:07/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌