مەهاباد/ تیکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، حەمزە سەداقەت، خەڵکی شاری مەهاباد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی نەخۆشی کرۆناوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو، یەکێک لە هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران بوو کە تا دواساتەکانی ژیانی بۆ خەباتی کۆمەڵە هەوڵی داوە و هەروەها یاریزانی "والیباڵ" و کەسایەتیەکی ناسراو و جێگای متمانەی خەڵکی مەهاباد بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەداقەت و هەروەها خزم و کەس و کاریان دەکەین.


PM:12:04:19/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌