پەیامی سەرەخۆشی کۆمەڵە بەهۆی ماڵئاوایی لەژیان کردنی میرزا عەلی نادری


بەداخ و پەژارەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زایینی "میرزا عەلی نادری” کەسایەتی خۆشناو و سیمای ناسراوی شاری سەقز، دۆستی بە وەفا و هاوڕێی دێرین و تێکۆشەری کۆمەڵە، لە وڵاتی سۆئێد ماڵئاوایی لەژیان کرد.

"میرزا عەلی نادری” باوکی ٥ کچ و ٢ کوڕە پێشمەرگەو باوکی هاوڕێی گیانبەختکردوو "حەسەن نادری” بوو کە بە دڵێکی ئاواڵەییەوە هەموو توانا و وزە و ئیمکاناتی خۆی و بنەماڵەکەی لەپێناو خزمەت بە خەبات و شۆڕش و بزووتنەوەی کورد تەرخان کردبوو. لە سەردەمی ڕاپەڕینی گەلانی ئێراندا دەورێکی کاریگەری گێڕا و پاشان ماڵەکەی بوو بە بنکەی خۆڕاگری و حەوانەوە و حەسانەوەی پێشمەرگەو دواتر بە ناچاری ماڵ و ژیانی جێهێشت و ڕێگای هەندەران وتاراوگەی گرتەبەر.

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هەستی هاوسۆزی و هاوخەمی، بروسکەی پرسە و ماتەمین و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی میرزا عەلی نادری و سەرجەم خەڵک و خەباتکارانی ناوچەی سەقز دەکات.

یاد و ناوی ئازیزی بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی

١٠ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زایینی

٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی


PM:07:40:10/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌