دەستبەسەر کردنی لانیکەم پێنج شارۆمەندی کورد لە شاری بانە


ناوەنده ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە لانیکەم پێنج شارۆمەندی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە پێنج شارۆمەندی کوردیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

بە پێی وتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناوی ئەم سێ شارۆمەندە دەستبەسەر بووە بریتین لە: "محەممەد کەریمی" ، "زاهیر خودایی" و "باسید حاجی جەماڵ" و شوناسی ئەم دوو کەسەی تر تا ئێستا نادیارن.

بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات باسید و زاهیر بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕازی و محەممەدیان لە خانوەکەیدا دەستبسەر کردووە.

شایانی باسە کە تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر بوونی ئەم شارۆمەندانە نادیارە و سەبارەت بەم بابەتە هیچ زانیاریک لەبەر دەستدا نیە.


PM:08:06:29/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌