راگەێندراوی‌ سێیەمن کۆنفرانسی‌ نەتەوەیی لاوانی‌ هەر چوار پارچەی‌ کوردستان

ئاسۆی رۆژ: به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئاسۆی رۆژ، لە رۆژانی‌ 26-27/4/2013 لە کەمپی‌ دومیز، لە ژێر دروشمی‌ لە "پێناو یەکگوتاری‌ نەتەوەیی لاوانی‌ کورد"، سێیەمین کۆنفرانسی‌ نەتەوەیی لاوانی‌ چوار پارچەی‌ کوردستان بە ئامادەبوونی‌ 250 ئەندام کە نوێنەرایەتی‌ 76 رێکخراوی‌ لاوانی‌ هەرچوار پارچەی‌ کوردستان دەکەن بەڕێوەچوو، کۆنفرانسەکە تەوەرەکانی‌ بریتی‌ بوون لە روانینی‌ لاوان بۆ شۆڕشی‌ نەتەوەیی کورد، هۆکاری‌ دروستنەبوونی‌ دەوڵەتی‌ کوردی‌ لە روانگەی‌ لاوانەوە، داخوازیەکانی‌ لاوان و ئینتیمای‌ نەتەوەییان، هەوڵدان بۆ بەستنی‌ کۆنگرەی‌ نەتەوەیی‌.

 به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ وه‌فدێك له‌ ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ری رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی هاورێیان هه‌ژار موزه‌فه‌ری، ئه‌مین قادری و فه‌رهاد حه‌دادی له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدارییان كرد. هه‌روه‌ها په‌یامی رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی "كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات"ه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شدار بووان كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ر بانگهێشتی به‌رێز مه‌سعوود بارزانی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28/4 به‌رپرسی رێكخراوه‌كانی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ هاوینه‌ هه‌واری سه‌لاحه‌ددین چاوپێكه‌وتنیان پێكهێنا. ناوبراویش پاش پێرۆزبایی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه‌ ئاماژه‌ی به‌ گرنگی رۆڵی لاوان له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورددا كرد. ده‌قی راگه‌ێندراوی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌:

راگەێندراوی‌ سێیەمن کۆنفرانسی‌ نەتەوەیی لاوانی‌ هەر چوار پارچەی‌ کوردستان 

لە رۆژانی‌ 26-27/4/2013 لە کەمپی‌ دومیز، لە ژێر دروشمی‌ لە پێناو یەکگوتاری‌ نەتەوەیی لاوانی‌ کورد، سێیەمین کۆنفرانسی‌ نەتەوەیی لاوانی‌ چوار پارچەی‌ کوردستان بە ئامادەبوونی‌ 250 ئەندام کە نوێنەرایەتی‌ 76 رێکخراوی‌ لاوانی‌ هەرچوار پارچەی‌ کوردستان دەکەن بەڕێوەچوو، کۆنفرانسەکە تەوەرەکانی‌ بریتی‌ بوون لە روانینی‌ لاوان بۆ شۆڕشی‌ نەتەوەیی کورد، هۆکاری‌ دروستنەبوونی‌ دەوڵەتی‌ کوردی‌ لە روانگەی‌ لاوانەوە، داخوازیەکانی‌ لاوان و ئینتیمای‌ نەتەوەییان، هەوڵدان بۆ بەستنی‌ کۆنگرەی‌ نەتەوەیی‌.
پاش بەردەوام بوونی‌ لە دوو رۆژ بڕیاری‌ لەسەر ئەو خاڵانەی‌ خوارەوە درا.

1-پشگیری‌ لە خەباتی‌ نەتەوەیی کورد دەکەین لەهەموو بەشەکانی‌ کوردستان، پاراستن و رێزگرتن لە بەهاو سەروەرەیە نەتەوەییەکان بە ئەرکی‌ هەموو لاوانی‌ کورد دادەنرێ.
2-بەکارهێنانی‌ دەستەواژەی‌ (باشور و باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوایی‌) کوردستان لەبری‌ ناوی‌ وڵاتی‌ داگیرکاری‌ کوردستان.
3-داواکارین لەکاتی‌ بەستنی‌ کۆنگرەی‌ نەتەوەیی کورد، رۆژی‌ شەهیدانی‌ کورد دیاری‌ بکرێت، سێ یەم کۆنفرانس پێشنیار دەکات رۆژی‌ شەهید بوونی‌ پێشەوا قازی‌ محمد بە رۆژی‌ شەهیدی‌ کورد دیاری بکرێ.
4-کارکردن بۆ چەسپاندنی‌ یەکگوتاری‌ لەسەر ستراتیژی‌ دیاریکردنی‌ مافی‌ چارەنووسی‌ نەتەوەیی‌ کورد.
5-رێگرتن لە شێواندنی‌ مێژوو و کەلتوری‌ کورد و ناساندنی‌ بەنەوەی‌ نوێ.
6-هەوڵدان بۆ بنیادنانی‌ ژینگەیەکی‌ تەندروست لە هەموو بوارەکان.
7-هەوڵدان بۆ پێکهێنانی‌ کۆمەڵگەیەکی‌ مرۆڤ سالار لەسەر بنەمای‌ پابەندبوون بە جاڕنامەی‌ مافی‌ مرۆڤ، لە هەمان کاتدا پێوستە لەهەر شوێنێک مافی‌ تاکێکی‌ کورد پێشێلکرا سەرجەم لاوانی‌ کورد لە پێناو ئیدانەکردنیدا هاو هەڵوێستبن.
8-پشگیری‌ لەهەر چەشنە هەوڵێکی‌ ئاشتیانە لە باکوری‌ کوردستان دەکەین بە مەرجێک خزمەت بۆ وەدیهێنانی‌ مافەڕەواکانی‌ گەلی‌ کورد لە باکوری‌ کوردستان بکات و گەل چارەنووسی‌ خۆی‌ دیاریبکات.
9-پێوستە شەڕی‌ براکوژی‌ بەهەر پاساوێک بێت دووبارە نەبێتەوە، هەر لایەنێک دووبارەی‌ بکاتەوە پێوستە شەرمەزار بکرێت و رێگری‌ لێبکرێ لەهەموو کوردستان بە تایبەت رۆژئاوای‌ کوردستان. 
10-پشگیری‌ لە شۆڕشی‌ رۆژئاوای‌ کوردستان دەکەین و دژی‌ هەر هەوڵێکی‌ پەرتبوونی ریزەکانی‌ گەل دەوەستینەوە، داواکارین لە چوارچێوەی‌ هەرێمێکی‌ فیدراڵ بە مافەکانی‌ خۆیان بگەن.
11-لە بەرامبەر سیاسەتی‌ تواندنەوەی‌ زمانی‌ کوردی‌ دەوەستینەوە و داواکارین زمانی‌ ستاندار بێتە ئاراوە.
12-داوای گەڕاندنەوەی‌ کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ سەر هەرێمی‌ کوردستان دەکەین. 
13-ئیدانەی‌ ئەو کۆمەڵکوژیانە دەکەین کە رژێمی‌ ئەسەد پەیڕەوی‌ دەکات، داوا لە کۆمەڵی‌ نێودەوڵەتی‌ دەکەین لە ئاستی‌ پێشێلکاری مافەکانیان بێتە دەنگ.
14-ئێمە وەکو لاوانی‌ هەر چوار پارچەی‌ کوردستان وێڕای‌ پشگیریمان لە خەباتی سەرجەم بەشەکانی‌ کوردستان، ئیدانەی‌ هەر هەوڵێکی‌ خۆسەپاندن و بە لاڕێدا بردندنی‌ خەباتیان دەکەین 
15-بەردەوامبوون لە هەوڵی‌ پێکهێنانی‌ فیدراسیۆنی‌ رێکخراوەکانی‌ لاوانی‌ کوردستان.
16-ئێمە وەک لاوانی‌ کورد مادە هۆشبەرەکان بەچەکی‌ کاریگەر لە پێناو لەناوبردنی‌ بیری‌ نەتەوەیی‌ کورد دادەنێین و دژی‌ دەوەستینەوە.
17-هەوڵدان بۆ بەرەنگار بوونەوەی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ئافرەتان.
18-پێوستە لەسەر حکوومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان زەمینە بڕەخسێنێ بۆ لاوانی‌ بەشەکانی‌ تری‌ کوردستان کە نیشتەجێی‌ هەرێمن، کێشەکانیان چارەسەربکرێ.
19-کۆنفرانسی‌ لاوانی‌ کورد کۆمەڵکوژی‌ روبۆسکی‌ شەرمەزار دەکات و داواکارە ئەنجامدەرانی‌ ئاشکرابکرێن و بدرێنە دادگا.
20-کۆنفرانسی‌ لاوانی‌ کورد دژی‌ پێشێلکردنی‌ مافی‌ نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووسانە کە لە روی‌ ئایدۆلۆژیەوە لەلایەن هەر لایەنێکەوە بکرێ .
21-بۆ سود وەرگرتن لە توانا لە بن نەهاتوەکانی‌ لاوان پێویستە لە کایە سیاسی‌ و کۆمەڵایەتی‌ و ئیداریەکان بەشداری‌ یان پێبکرێ.
22-پێوستە حکوومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان هەوڵێکی‌ جدی‌ بۆ دەستبەر کردنی‌ مافی‌ کوردانی‌ فەیلی‌ بدات.
23-کۆنفرانس داواکارە لاوانی‌ کورد لە هەندەران لە پێناو ویست و داخوازیەکانی‌ کورد تێبکۆشن.
24-لاوانی‌ کورد تواناکانیان لە پێناو خزمەت بە ئامانجە نەتەوەییەکان پەرەپێبدەن.
25-پێوستە لاوانی‌ کوردستان ساڵانە یادی‌ شەهیدانی‌ سەرهەڵدانی‌ 12 ئاداری‌ ساڵی‌ 2004 رۆژئاوای کوردستان وەک بزاڤێکی‌ گەنجانە بکەنەوە.
26-کۆنفرانسی‌ چوارەم، لە ساڵی‌ داهاتوو رێکخراوەکانی‌ لاوانی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستان کات و شوێنەکەی‌ دیاری‌ دەکەن. 




بژی‌ کورد. بژی‌ کوردستان 
سەروەریی‌ بۆ شەهیدان 

سێیەمین کۆنفرانسی‌ لاوانی‌ کوردستان 
27 نیسانی‌ 2013، دومیز


PM:03:51:04/05/2013




ئه‌م بابه‌ته 1186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌