دایکی یەکێک لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی هاوکات لەگەڵ ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە پەروانە مەعازی دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە "جەماڵ پەروەری" بە هۆی چوونەو سەرەوەی تەمەن و نەخۆشی دڵەوە لە گەڕەکی پێرەمێردی شاری سنە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوەت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە پەروانە یەکێک لە کەسایەتیە خۆشناوە دڵسۆزەکانی سنە بووە و جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵكی شاری سنە و ناوچەکە بووە و هەتا دواین هەناسەکانی یارمەتی‌دەری پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بوو.

دایە پەروانە یەکێک لە هەزار دایکە تێکۆشەر و جەرگە سووتاوەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی شۆڕشەکە بووە کە بۆ بەرز ڕاگرتنی ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و کوردستان کوڕەکەی هاوڕێێ جەماڵی بە شۆڕشەکە پێشکەش کرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵەوە سەبارەت بۆ هاودەڕی ئەم کۆسپەیە، سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار، دۆستان، شارۆمەندانی ئەم ناوچەیەی و بەتایبەت بەنەماڵەکانی پەروەری و مەعازی دەکین و هیوا دارین دواین خەمیان بێت.


AM:10:25:28/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌