پەیامی کۆمیتەی هوڵەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیان کردنی سەرهەنگ کاک سمکۆ عەلیار

بەداخەوە ئاگادار کراینەوە کە کەسایەتیێکی ناسراو و خەباتکاری بزووتنەوەی کوردستان کاک سمکۆ عەلیار ئامۆزای هاوڕێمان کاک عەبدوڵڵا موهتەدی لە وڵاتی سوید ماڵئاوایی لە ژیان کرد و خەم پەژارەی خستە ناو بنەماڵە و دۆستانی ئازیزەوە.

بەم بۆنەوە لەگەڵ هەموو ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە وڵاتی هوڵەند خۆمان بە هاوبەشی خەمی بنەماڵەی کاک سمکۆ و کەس و کاری دەزانین و هیوای سەبوری دەخوازین بۆ بەڕێز کاک عەبدوڵای موهتەدی و هەروەها هەموو بنەماڵە، خزم، هاوڕییان و ناسیاوانی ئازیزی کاک سمکۆ.

یادی ئازیزی هەردەم بەرز و بەڕێز بێت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند

١٨ی نوامبری ٢٠٢٠


PM:06:51:19/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌