ورمێ/ ئەشکەنجەدانی سێ زیندانی ناڕازی لە بەردەم بەرپرسی گشتی زیندانەکانی ئۆستان

ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی ٣زیندانی بە ناوەکانی "داوود قاسم زادە"، "بەهادین قاسم زادە" و "ئارەش عەلیزادە" و ئاگرکەوتنە بەندی ئەمنی زیندان گواسترانەوە بۆ بەردەم بەشی پاسەوانی و هێزەکانی گاردی زیندان بە باتۆم ئەشکەنجەیان داون.

ئەشکەنجە بە فەرمانی "برووجێنی" بەرپرسی گشتی زیندانەکانی ئۆستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بووە، جێگای ئاماژەی داوود قاسم زادە کێشەی نۆخاعی هەیە و لەسەر ڤیلچێرە بەو حاڵەشەوە ئەشکەنجە دراوە.

ئەم سێ زیندانییە لە بەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی بە باروودۆخی تەندرووستیان، سەرەڕای هەبوونی نیشانەی ڤایرۆسی کرۆنا و فەرمانی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان لە لایەن پزیشکی زیندانەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی، لە هەمانکاتدا ئاگرکەوتنەوە لە بەندی ئەمنی زیندان ڕووی دا.

شایانی باسە دوای ئەشکەنجە و لێدان بەهادین قاسم زادە و ئارەش عەلیزادە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە.

ئەم سێ زیندانییە لە ڕۆژی سێشەممەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و بە نووسینی شکایەت لە هێزەکانی زیندان و گواستنەوەی بەهادین قاسم زادە بۆ خەستەخانەی دەرەوەی زیندان، دەستیان داوەتە مانگرتن.


AM:10:10:28/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌