مەریوان/ هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شارۆمەندێکی گەنجیان دەستبەسەر کرد


شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سەر لە ئێوارێی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی خەڵکی ئاوایی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی "عەتا فەتاحی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی حسێن، لە لایەن هێزەکانی ئیداەری ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم شارۆمەندیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کردوە و هەتا ئێستاش هیچ هەواڵێک لە باروودۆخی تەندرووستی و شوێنی مانەوەی ئەم شارۆمەندە  لە بەر دەست دا نیە.


AM:09:05:28/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌