باوکی پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد



بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە دوێنێ دووشەممە رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری  ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک خەلیل سەعیدزاده  کەسایەتی خۆشەویست و  ناسراوی شاری سەقز و هەروەها باوکی کادر و پێشمەرگەی دێرینی  کۆمەڵە هاوڕێ عەتا سەعیدزادە بە هۆی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

  بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک خەلیل و هاوڕێ عەتا دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

PM:09:25:27/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌