کرێکارانی بینا سازی لە ئۆستانی کوردستان: کەمتر لە ١٠ڕؤژ لە مانگدا کارمان دەس دەکەوێ

بەشێک لە کرێکارانی بیناسازی ئۆستانی کوردستان لە پەیوەندی لە گەڵ هەواڵنێری "ئیلنا" ڕایانگەیاندووە، لە کاتی کرۆنا بێکار بووین، بێ ئەوەی کە بیمەی بێکاریمان هەبێ.

ئەم کرێکارانە هەواڵی قەیرانی بێ هاوتای بیناسازی دوای هاتنی کرۆنایان داوە، کە زۆربەی کرێکارانی وەرزی و بیناسازی کەمتر لە ١٠ڕۆژ لە مانگا کاریان دەس دەکەوێ، "ئێمە لە مانگا بێکارین و بە یارانە ڕۆژگار دەبەینە سەر و ڕێگای چارە کۆڵبەرییە کە زۆر مەترسیدارە و کۆڵبەران بەردەوام یا دەکوژرێن یا گیانیان لە دەست دەدەن و هیچ ڕێگایکمان بۆ بژیوی ژیانمان نییە، سەرەڕای ئەوەی کە بە سەختی مانگانە حەقی بیمەی "تەمین ئێجتماعی"مان داوە بەڵام بیمە لە کاتی بێکاری بە کرێکارانی بیناسازی نادەن و ئێمە لەم سەردەمەدا حەتا ناتوانین پێداویستیی بێهداشتی بنەماڵەمان وەکوو دەمامەک و دەسکێش بکڕین و لە پێداویستی خوێندنی منداڵانمان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ماوینەتەوە، نازانین چۆن دەبێت ئەم کاتەنا بەسەر ببەین."

هەروەها لەم ماوەدا "میکائیل سدیقی"، سەرۆکی ناوەندی بنکەی پۆڵی کرێکارانی بیناسازی ئۆستانی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە کاتی کرۆنا ٥٠لەسەدی کرێکاران بێکار بوون.

شایانی باسە، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ باشترکردنی باروودۆخی کرێکاران یا یارمەتی ماڵی نەداوە و ڕۆژلە دوای ڕۆژ مەتاکانی خواردن گرانتر دەبێت و باروودۆخی کرێکاران خراپتر دەبێت.

PM:03:34:26/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌