ئاگادار کردەنەوە؛ سەبارەت بە برێک لە وردبینیەکانی واکسێنی کۆرۆنا کە لە ژێر چاودێری زانکۆی ئاکسفۆڕد دا ساز دەکرێت


ئاسۆی ڕژهەڵات، کۆمپانیای دەرمانسازی ئاسترازنکا رۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، بڕێک لە دەستکەوتەکانی واکسێنی کۆرۆنا کە بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی ئاکسفۆڕد سازی دەکات ڕایگەیاند: "جسم و لەشی گەنجەکان و تەمەن مامناوەندیەکان بەم واکسێنە وڵامێکی ئیمەنی هاوسان لە خۆیان نیشان دەدن و هەروەها لەشی بەساڵداچووان تۆزێک کەم بەڵام ڕەنگدانەوەیەکی باشی نیشان داوە".

وەتەبێژی کۆمپانیای دەرمانسازی ئاسترازنکا بە هەواڵنێری ڕۆیترزی ڕاگەیاند: " دڵ خۆشییە کە ئەم واکسێنە لە جسمی گەنجان و تەمەن مامناوەندیەکان کاردانەوەیێکی باشی هەبوو و هەروەها لە بەساڵداچوواندا کەمتر بەڵام باش بووە" .

بە وتەی ڕۆیترز، پەسەندی کردوە کە جسمی بەساڵداچووانیش بەم واکسێنە کەمتر بەڵام کاردانەوی باشی نیشان داوە کە هەواڵێکی گرینگە؛ سیستمی ئیمەنیی جسمی ئینسان، بە چوونە سەرەوی تەمن ڕۆژ بە ڕۆژ بێ تواناتر دەبێت و بۆیە ئەم نەخۆشیە بۆ کەسانێک کە تەمەنیان زۆرە کووشەندەترە.

شایانی باسە ئەم واکسێنە کە زانکۆی ئاکسفۆڕد و کۆمپانیای ئاسترازانکا خەرییکن سازی دەکەن یەکم دەرمانە کە ڕێکخراوە چاودێریەکانی کۆرۆنا پەسەندیان کردووە.


PM:03:27:26/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌