وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بەهێچ شێوازێک لەگەڵ ئێران پێکهاتنی ناوەکی ناکەین


مۆرگان ئۆرتگاس، وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت؛ ئەمریکا هیچ کات ناگەڕێتەوە بۆ برجام، جەختی کرد کە دەوڵەتی ئەمریکا خوازیاری دانیشتن و وتووەێژە لەگەڵ ئێران بۆ "پێکهاتنێکی نوێ و باشتر" .

ئۆرتگاس لە وتووێژەکەی دا لەگەڵ (ڕادیووی فاکس نیووز) کوتی: " پێکهاتنی پێشووتری ناوکی ئەمریکا ڕێگای بە ئێران دابوو کە بە ئاسانی بتوانێت دەستی بە چەکی ناوکی بگات، بەڵام ئەمە تەنها کاتی زیاد دەکرد" .

مۆرگان زیادی کرد: "ئەم بەڵێنە تەنها کاتی بەدەستهێنانی ئێرانی بە چەکی ناوەکی زیاد دەکرد و ئەرکی بەربەرکانێی سەبارەت بەم بابەتە دەسپاردە دەستی دەوڵەتانی داهاتوو" .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەئ ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە بەرجام میلیاردان دۆلار پارەی دەخستە بەر دەستی کۆماری ئیسلامی، دەڵێت: " یەکێک لە کێشە گرینگەکانی پێکهاتنی ناوەکی، شێوازی سەرف کردنی ئەم پارانەیە لە لایەن ئێرانەوە" .

ئۆرتگاس دەڵێت: " ئەگەر ئێران ئەم پارانەی بۆ ساز کردنی شاقام و خیابان، زانکۆ، قوتابخانە و ژێرسازی دەرمانی سەرف دەکرد، رووداوکە جێاواز بوو. بەڵام ئێران ئەم کارانەی نەکردووە. بە جێگای ئەمانە چی کردووە؟ ئێران ئەم پارەی بۆ پشتگیری ماڵی لە گرووپە تێرۆریستیکان لە سەرانسەری ناوچەکە سەرف کردوە، گرووپانێک کە هێرش دەکەن سەر عەربستانی سعوودی و هەموو بەرژەوەندیەکانی ئێمە" .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی زیاد کرد: " ئێمە وەک ئەمریکا میلیاردان دۆلارمان بە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریست داوە تا بووجەیەکی باشتر بە گرووپە تێرۆریستیەکان بدرێت" .

باب مندز، نوێنەری دیموکراتی سنای ئەمریکا دەڵێت "ئەگەر "جۆ بایدێن" براوە بێت و بیهەوێت ئامریکا بە پێکهاتنی ناوکی لەگەڵ ئێران بە چۆکدا بێنێت، بەم کارە لە تێرۆریست پاڵپشتی دەکات.

بایدێن ڕایگەیاندووە ئەو کاتەی کە لە هەڵبژاردنەکەدا براوە بێت ئامریکا دەگەڕێنێتەوە بۆ پێکهاتنی چەکی ناوکی .


PM:02:18:22/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌