دایکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


 
بە پێی ھەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، دوێنێ شەو  ٣٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی بە داخەوە دایە "سدیقە ڕەحیمی" دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو زیوەر رەشیدی(لە هاوڕێیانی گوردانی شوان) و هەروەها دایکی ھاوڕێ سەبار ڕەشیدی، ئەندامی کۆمەڵە لە تەمەنی ٧٨ساڵی لە ئاوایی قار سەر بە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە سدیقە دایکێکی جەرگ سووتاو و ژنێکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی کورد لە بزووتنەوەی کوردستان و هەروەها کەسێکی خۆشناو و جێگای باوڕ لە لایەن شارۆمەندانەوە بوو.

  بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ڕەحیمی و هاوڕێ سەبار ڕەشیدی، خزم و کەسووکاری دایە سدیقە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

PM:10:15:21/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌