کومیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە هوڵەند بە هاوبەشیی لە گەڵ چەند ڕێکخراوی دیکە ئاکسیونی دژی سێدارەی بەڕێوە برد

لە سەر بانگەوازیی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە گەڵ چەند ڕێکخراوی دیکە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، ئاکسیۆنێک لە شاری ئامستڕدامی هوڵەند بەڕێوە چوو.

ئاکسیۆن لە ژێر ناوی "ئازادی بۆ بەندکراوانی سیاسی لە ئێران و ڕاوەستانی بڕیاری سێدارە لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە" ڕێکخرابوو.

لە کاتی گردبوونەوەکەدا بەڕێوەبەران بەجیا لە سەر تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی کورتە وتارێکیان پێشکەش بە بەشداربووان کرد و هەروەها بە نووسراوە و پلاکارد لە سەر حوکمی "سێدارە " ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەو دیاردە نامرۆڤانە دەربڕیی.

سەرەڕای کەش و هەوای بارانی وە هەروەها یاسا و ڕێسا لە هەمبەر سەرهەڵدانی شەپۆلێکی دیکەی پەتای کرۆنا هاوڕێیانی کۆمەڵە عەزیزی خوسرەوی و کاوە سەرسەیفی بەشدار و لە بەڕێوەبەرانی ئاکسیون بوون.

شایانی باسە کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە کۆنگرەی ١١ی خۆیدا لە برگەیەکدا بە کۆی دەنگی کۆنگرە سێدارە کردنی بە کردەوەیەکی نامرۆڤانە پەسەند کردوە و دژی یاسای سێکردن لە ئێستا و داهاتوودا وەستاوەتەوە کە هاوشانە لە گەڵ هاوپەیمانیی دژی سێدارە.

لە ساڵی ٢٠٠٢ دا، ڕێکخراوەکانی "لێبووردنی نێونەتەوەیی" و "هاوپەیمانیی جیهانی دژی سەزای سێدارە" ڕۆژی ١٠ی ئوکتۆبریان وەک ڕۆژی وەستانەوە دژی سێدارە ڕایگەیاند. هەر بەم بۆنەوە ساڵانە لە زۆر وڵات بە ئاکسیون و خۆپێشاندان داوا دەکرێت سەرزای سێدارە لە یاساکان دا بسڕێتەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند


PM:02:49:11/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌