کەسایەتی خۆشەویستی شاری بۆکان و دەورووبەر حاجی عومەری ئازەربار کۆچی دوایی کرد

بە داخەوە سەرلە بەیانی ئەمرۆ کەسایەتی خۆشەویستی شاری بۆکان و دەورووبەر حاجی عومەری ئازەربار (ناسراو بە حاجی عومەری دارەگردەڵە)، باوکی هاورێی تێکۆشەر عەبدوڵای ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە کۆچی دوایی کرد.

حاجی عومەر هەر لە دەیەی ٤٠ی هەتاوی و جوڵانەوەی ٤٦-٤٧ەوە پەیوەندی لەگەڵ پێشمەرگە بووە و لە ناوچەی خۆیان یارمەتی دەریان بووە، دواتریش و بە دوای شۆرشی گەلانی ئێران و لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی هەر کات هاورێیانی کۆمەڵە ڕوویان لەو ناوچەیە کردبێ بە ڕوو خۆشیەوە وەریگرتوون و یارمەتی داون.

حاجی عومەر کەسایەتیەکی نیشتمان پەروەر، درووستکار و جێی بڕوا بوو، لە لایەن کومیتەی ناوەندی و ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاورێ عەبدوڵا ئازەربار دەکەین، لە هەمان کاتدا سەرەخۆشی دەکەین لە هەموو کورەزا و کچەزاکانی و ئەندامانی بنەماڵەیان کە هەر ئێستا لە ریزەکانی کۆمەڵە خزمەت دکەن و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠



PM:02:13:09/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌