سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: لە کاردانەوە بە گەڕانەوەی گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی هیچ هەوڵێک ئەنجام نادرێت

"ئانتۆنیۆ گوترش"، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەک بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش وتی: هیچ هەوڵێک لە پەیوەندی لەگەڵ ویستی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەو ڕێکخراوەیە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئەنجام نادرێت.

ناوبراو لەو نامەیەدا دواتر ڕوون دەکاتەوە: بەهۆی ناڕوونی ویستی ئەمریکا سەبارەت بەو بابەتە، هیچ هەوڵێک لەپێناو ئەو ویستەدا ئەنجام نادرێ.

ئەمریکا لە ڕاگەینراوێکی فەرمیدا وتی: کۆی گەمارۆکانی کۆماری ئیسلامی کە بەهۆی ڕێککەوتنی بەرجام ڕاگیرابوون بە پێی بنەمای مێکانیزمی ماشە، گەڕاونەتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەندامانیتری ئەو ڕیککەوتنە لەگەڵ ئەو بڕیارەی ئەمریکا دژایەتییان هەیە.


AM:09:56:21/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌