گۆتێرش؛ بۆ کاراکردنەوە بە گەمارۆکانی کۆماری ئیسلامی ناتوانین خواستی ئەمریکا ڕچاو بکەین

"ئانتۆنیۆ گۆتێرش"، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، وتی کە ناتوانێت هەوڵێک بدات بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی چوون "لەوە دەچێت نەبوونی دڵنیایی هەیە"

ناوبراو لە نامەیەک بە شۆڕای ئەمنییەتی وتوویەتی کە سەبارەت بە ڕاگەیەندراوی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوە ی گەمارۆکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ناتوانێت کارێک ئەنجام بدات بە هۆی نەبووی دڵنیایی لەم بارەوە.

"مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەمان ڕۆژ ڕایگەیاند کە هەنووکە تەواوی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوەی یەکگرتووەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.

پێشتر سەبارەت بەم هەڵوێستەی ئەمریکا ١٣ ئەندام لە ١٥ ئەندامی شۆڕای ئەمنییەت لەوانە چین و ڕووسیە، دژایەتی خۆیان دەربڕیبوو. لە لایەن وڵاتانی پەیوەندیدار بە ڕێککەوتننامەی بەرجامەوە وتراوە کە مێکانیزمی ماشە یاسایی نییە بە هۆی ئەوەی ئەمریکا لە پەیمانی بەرجام چۆتە دەرێ.

لە نامەکەی "ئانتۆنیۆ گۆتێرش" بۆ شۆڕای ئەمنییەتی کە هەواڵنێری ڕۆیتێرز چاوی پێی کەوتووە؛ ناوبراو وتوویەتی کە چاوەڕێی ڕوون بوونەوەی بابەتە کەیە و تا ڕوون نەبێتەوە هیچ هەوڵێک بۆ پشتیوانی ئەنجام نادرێت.


AM:10:56:20/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌