هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر کاروانێک کۆڵبەر

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوورەکانی چاڵدوڕان هێرشیان کردە سەر کاروانێک کۆڵبەر و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کردن کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک برێندار کرا.


 

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاروانێک کۆڵبەر لە سەر ناوچە سنووراویەکانی چاڵدۆڕان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ڕاستەوخۆ بەر ڕێگباری گولە دراون و لەم ڕووداوە دا کۆڵبەرێک بە ناوی "مەحیەالدین دودکانلو" بریندار کرا.

 

جێی ئاماژەیە ناوبراو بەهۆی سەختی برینی بۆ نەخۆشخانەی چاڵدۆران گوازرایەوە و تا ئێستا دۆخی تەندرووست نابراو پشڕاست نەکراوەتەوە.


AM:10:25:20/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌