ئەمریکا هێزی نیزامی و کەلووپەلی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دا جێگیر دەکات

ئەڕتەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای چوونەسەرەوەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ وڵاتی ڕووسیە لە ناوچەکەدا، هێزی نیزامی و کەلووپەل لە ڕۆژهەڵاتی باکووری سووریا جێگیر دەکات.

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری گاڕدیەن، لێژنەی فەرماندەهی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "سێنتکام"، ڕاداری پارێزگاری و هەروەها کەلووپەلی نیزامی هاتووچۆی جێگیر کردووە و بەردەوامی گەڕانەکانی فڕۆکە شەڕەکەرەکانی خۆی لە بەهێزتر کردنی هێزە ئەمریکاییەکان لە ناوچەکەدا زۆرتر کردووە، ناوچەیەک کە لەلایەن ئەمریکا و یەکگرتووە کووردەکانییەوە بەڕێوەبەری دەکرێت.

بە پێی وتەکانی بەرپرسێکی ئەمریکا بە گاڕدیەن کە نەویستووە شووناسی ئاشکرا بێت، ژمارەی ماشینە نیزامییەکان کە ڕەوانە کراون لە دوانزە زۆرتر نییە و هەروەها کەمتر لە ١٠٠کەس بۆ ڕاهێنانی نیزامی ڕەوانە کراون.

"بیل ئۆربان"، بەڕێوەبەری بوارە گشتییەکانی فەرماندەهی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە بۆ یارمەتی و ڕازی بوون لە ئەمنییەت و تەندرووستی هێزە هاوپەیمانەکاندایە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا بە شوێن پێکدادان لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە لە سووریە نییە، بەڵام لە کاتی پێویست دا پارێزگاری لە هێزی هاوپەیمانەکانی دەکات.

بەرپرسێکی ئەمریکایی بە هەواڵنێری گاڕدیەنی ڕاگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە سیگناڵێکی ڕوون، ڕوو بە ڕووسیە و لایەنەکانی دیکە بووە تا پابەندی لەناوبردنی ئاڵۆزی دوولایەنە بن و بەرگری لە چالاکی هاندەرانە، ناشارەزایانە و نا ئەمن بکەن.


PM:03:45:19/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌