بۆکان/ زیندانییەکی کورد لە زیندانی تەورێز گیانی لەدەستدا

زیندانییەکی کورد خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی "ئیسماعیل موستەخدم" پاش تێپەر کردنی ١٢ ساڵ لە حوکمەکەی گیانی لەدەستدا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ رۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەم شارۆمەندە کوردە کە بە تۆمەتی کووشتنی ئەنقەست لە زیندانی تەورێز زیندانی کرابوو، پاش تێپەڕاندنی ١٢ ساڵ لە حوکمەکەی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز گوازرایەوە و دواتر بە هۆی ناجێگر بوونی دۆخی تەندرووستی گیانی لەدەستدا.

جێی ئاماژەیە "ئیسماعیل" لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ڕەزایەتی لە بنەماڵەی کوژراو وەرگرتبوو، بڕیار وابوو لە حەفتەی داهاتوو دا ئازاد بکرێت.


PM:03:40:19/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌