پیکی سێهەمی کۆرۆنا لە ئێران: ڕۆژانە ٦٠ کەس لە تاران گیانییان لەدەست دەدەن

"زەهرا سەدر ئەعزەم نووری" ئەندامی ئەنجوومەنی شاری تاران جەختی لەوە کرد ڕۆژانە زیاتر لە ٦٠ کەس لە شاری تاران بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆنا گیانییان لەدەست دەدەن.

بە وتەی هەواڵنێری فارس، ناوبراو وتی: لابردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە کەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان هیچ کاریگەرییەکی نەبووە و ڕیژەی گیانلەدەستدراوان ڕوو لە زیادبوونە.

ناوبراو زیاد بوونی سەردانەکان لەم ماوەیە دا بە هۆکاری سەرەکی بۆ دەستپێکی پیکی سێهەمی کۆرۆنا لە ئێران پێناسە کردووە و هەروەها خەڵکی ئێران لەچاو مانگانی ڕابردوو کەمتر خۆ دەپارێزن.


PM:02:14:19/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌