شنۆ/ شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزەچەکدارەکانەوە کوژرا

شارۆمەندێکی کورد لە بەرزاییەکانی گادەر لە ناوچە سنووریەکانی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.

بە پێ ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، دوێنێ هەینی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە شوناسی "حسێن خەندەپوور" کوڕی" سیراج " خەڵکی ئاوایی لوولەکان سەر بە ناوچەی شاری شنۆ، لەکاتێکدا لەگەل شارۆمەندێکی تر بە ناوی "عەرەب" کوڕی"محەمەد" خەریکی لەوەڕاندنی مەڕووماڵاتەکەیان بوون بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کرایە سەر و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کرا و "عەرەب" زۆر بە سەختی بریندار کرا و "حسێن" دەستەوجێ گیانی لەدەستدا.

"عەرەب" بە برینداری لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراوە و گوێزرایەوە بۆ بازداشتگای سپای شاری شنۆ، جێی ئاماژەیە چەکدارەکانی ڕژیم دەستییان بەسەر ٤١٠ سەر مەڕی ئەو دوو شوانە گرتووە.


AM:10:22:19/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌