ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: کۆماری ئیسلامی ڕێی بە ئاژانس دا سەردانی دووهەمین سایتی ناوەکی بکات کە تا ئێستا سەردان نەکراوە

"ڕافائێل گرووسی"، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕێ بە کارناسانی ئاژانس دەدات کە سەردانی دووهەمین سایتی ناوکی ئەو وڵاتە بکەن، کە پێشتر سەبارەت بەسەردانی ئەو شوێنە دژایەتییان دەکرد.

گرووسی ئاماژەی بەوە کرد دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ماوەی چەند مانگە لەگەڵ سەردانی ئەو دوو سایتە دژایەتی دەکەن بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر بووە و ئێمە خەریکین هاوکارییان لەگەڵ دەکەین.

سەرەتایی مانگی خەرمانان، سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سەردانی ئەو دوو سایتە، لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران چاوپێکەوتنی کرد و دەرئەنجام، کۆماری ئیسلامی ڕێی بە سەردانی یەکێک لەو دوو سایتە دا.

بە پێی چەند ڕاپۆڕتێک، ئەو دوو سایتە بەشێک لە پلانی شاراوەی چەکی ناوەکی کۆماری ئیسلامییە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە ڕاگیراوە.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ڕاستەوخۆ باسی ئەو دوو شوێنەی نەکردووە بەڵام نیۆیۆرک تایمز لە زمانی دەسەڵاتدارێکی ئیسرائیلی ڕاپۆڕتی داوە کە سایتی ناوکی "ئابادە" یەکێک لەوانە.


AM:09:28:15/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌