نێتانیاهوو: ناهێڵین کۆماری ئیسلامی ئاشتی ئێمە لەگەڵ عەڕەبەکان لەناو ببات

"بێنیامین نێتانیاهوو"، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی بە لەناوبردنی ئاشتی نێوان "ئیسڕائیل و وڵاتانی عەڕەبی" تۆمەتبار کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان، نێتانیاهوو لە ئۆرشەلیم وتی: "لە کاتێکدا ئێمە دەمانهەوێت بەرەو گەشە و کۆمەڵگای نوێ بڕۆین، دیکتاتۆرەکانی کۆماری ئیسلامی دەیانهەوێت ئێمە بەرەو سەردەمی تاریکی دەسەڵاتی ئایینی سەدەکانی ناوەڕاست بگەڕێننەوە."

ناوبراو دووپاتی کردەوە نابێت ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی بدرێت ئاشتی ئیسڕائیل و وڵاتە عەڕەبییەکان لە ناو ببات.

ڕێکەوتنی ئیسڕائیل و ئیماڕاتی یەکگرتووی عەڕەبی بە نێوبژی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکهاتووە، "جەرێد کۆشنەر"، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە بۆ بردنە پێشەوەی ئاشتی ئیسڕائیل و وڵاتانی عەڕەبی سەردانی ناوچەکەی کردووە.

کۆشنەر لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل وتی کە دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سێناریۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی نوێی نووسیوە و مەیدان بۆ بردنەپێشی ئاشتی ئامادەیە.

هاوکات ڕابێڕت ئۆبرایان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی کە لەگەڵ جەرێد کۆشنەر سەردانی ناوچەکە دەکات، لە دانیشتنی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی یەکشەممەدا ڕایگەیاند: "کارزاری ئەوپەڕی گووشاری دەوڵەتی دۆناڵد تڕامپ بووتە هۆکاری ئەوەی کە داهاتی نەوتی و داهاتەکانی دیکەی مەلاکانی ئێران بە نزم ترین ئاستی خۆی لە مێژوودا بگات و ئێران لە ئێستادا لەگەڵ قەیرانێکی ئابووری بێ وێنەدا بەرەو ڕوو بووتەوە.

PM:03:18:31/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌