لە "حەت تەپە"وە دەستی پێکرد. نەک بۆ ماف و خۆشگوزەرانی زۆرتر؛

گرووپی نووسەرانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات/

بەڵکوو بۆ حەقدەستە دواخراوەکانیان تاکوو سفرەکانیان بەتاڵ نەبێت. مانگرتن و ناڕەزایەتی بۆ مافە سەرەتاییەکانیان. بەڵێ ئێرە ئێرانە. بە کۆمەڵێک بەرپرس و حاکم کە بە ناوی خودا و بە جێی بەردە مۆری نوێژی سەر بەرماڵ، گیرفانی خەڵک بەوپەڕی بێڕێزییەوە دەبڕن. 

ئەگەر ناڕەزایەتیش دەرببڕی زیندان چاوەڕێت دەکات. مانگرتنی سەرتاسەر تەشەنەی کردووەتە کارگا و کارخانەکان. هێپکۆی ئەراک، وزەخانەی کارەبای ڕەجایی، کارخانەی دروست کردنی ڕینگی مەشهەد، پیشەسازی نەوت و پێترۆشیمی جنووب، پاڵاوگەی عەسەلوویە، ئۆتووبووسڕانی تاران. 

کرێکاران شەپۆلی نوێی هەڵتەکاندنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامین. بەرپرسانی باڵای بیریان چووەتەوە کە زگی برسی، ئیمان ناناسێت. 

چەخماخەی ئەنباری ئەم باڕووتە دەنگی دەگاتە گوێ، تەقینەوەکەی وێرانکەر دەبێت.

PM:05:35:09/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌