بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە کۆنفڕانسی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان "یو.ئێن.پی.ئۆ"

بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە کۆنفڕانسی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان "یو.ئێن.پی.ئۆ"

ڕۆژانی هەینی ٣١ی جولای تا یەکشەممە ٢ی ئاگۆست ڕێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان "یو.ئێن.پی.ئۆ" کۆنفڕانسی گشتیی خۆی بە شێوەی وێبنار بەڕێوە برد.

کۆنفڕانسی ئانلاینی گشتی ڕێکخراوی "یو.ئێن.پی.ئۆ" چەند بابەتی ڕۆژی بۆ باس و لێداوان لە خۆ گرتبوو.

پەتای جیهانی کۆرۆنا و کاریگەری لە سەر نەتەوە بێدەوڵەتەکان و چۆنایەتی بەرنگاری لە گەڵ ئەم ئێپیدێمییە، تەوەری سەرەکی کۆنفڕانس بوون. هەروەها شێوەی هەڵسوڕانی باشتر لە پێناو دەستکەوتی باشتر لە وانە دانانی کۆمیتەگەلی جۆراو جۆر وەک ڕاگەیاندن، ژنان، کەمپەینی جۆرا و جۆر و چەندین گروپی کاری دیکە.

باس و هەڵسەنگاندی چەند دەسکەوت وەک دەستکەوتی سیاسی خەڵکی ئامبازونیا لە پێناو ئارامیش و ئاسایشی خەڵک لە وڵاتی کامێروون، هەروەها کاری خزمەتگوزاری وەک دروست کردنی نەخۆشخانە بە هاوکاریی "یو.ئێن.پی.ئۆ" لە کاتالۆنیا و چەندین دەستکەوتی دیکە، بابەتگەلێک بوون کە لێکدانەوەیان لە سەر کرا.

"یو.ئێن.پی.ئۆ" کۆنگرەی داهاتوی خۆی لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوە دەبات، هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرانی دوو ساڵی داهاتوو لەگەڵ شۆڕای ڕەهبەری لە کۆنگرەی داهاتوودا ئەنجام دەدرێ.

هاوڕێیان "سەلاح بایەزیدی"، "کەوسەر فەتاحی" و "میلاد عەزیزی" لەلایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە بەشداریی کۆنفڕانس بوون.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان

٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٠


PM:08:16:04/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌