لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی پاوە سێ ژینگەپارێزی کورد گیانیان لە دەستدا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی پووشپەڕ، دارستانەکانی بوزین و مەرەخێڵی سەر بە ناوچەی پاوە لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوە ئاگری تێبەردرا و چالاکانی ژینگەپارێزی لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بوون، سێ چالاکی ژینگەپارێزی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان لە دەستدا.

ناسنامەی ئەم سێ ژینگەپارێزەی ئەمڕۆ گیانیان لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستاندا بەخت کرد، بەم شێوەیەیە:
موختار خەندانی، خەڵکی نەوسوود، وتەبێژ، دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژیوای پاوە.
بیلال ئەمینی، خەڵکی شاری پاوە و ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ژیوا
یاسین کەریمی، خەڵکی شمشێری پاوە

کۆماری ئیسلامی هەموو ساڵێک لە ڕێگای بەکرێگیراوانییەوە، هەوڵی سووتان و لەناوبردنی دارستانەکانی کوردستان دەدات؛ چالاکانی خۆبەخشی ژینگەپارێزیش وەک هەمیشە بۆ پارێزگاری لە سرووشتی کوردستان و بۆ بەرەنگاری لە هەمبەر ئەم سیاسەتە قێزەونەی کۆماری ئیسلامی لە ڕیزی پێشەوەن و زۆرترین مەترسیان لەسەرە.

PM:09:55:28/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌