سێ کۆڵبەر لە سنووری ورمێ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژران و برینداربوون

شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە، ٧ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری مەرگەوەڕی ورمێ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا و دوو کۆڵبەری دیکەش بە سەختی برینداربوون.

ناسنامەی کۆڵبەرە کوژراوەکە: سالم سلێمان نژاد و خەڵکی بەشی سیلوانایە لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ.
ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکانیش داود مەجیدیان"ە.

جێی ئاماژەیە، بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ گواستراونەوە.

PM:06:29:28/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌