چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات (1)

سنە
بۆ ڕێزگرتن لە ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، هەڵسووڕاوان و ئەندامانی بەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە شاری سنە دەستیان دایە چالاکی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوکردنەوەی تراکت لە شەقامە جۆراوجۆرەکانی ناوشار، پێشوازیان لە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە کرد.
ئەو شوێنانەی چالاکان و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری سنە چالاکی بەرینی تەبلیغیان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
پارکی کودەک، موارەک ئاوا و مەیدانی گۆزە بەشان.
دەستان خۆش و ماندوو نەبن هەڵسووڕاوانی دوژمن بەزێنی کۆمەڵە لە شاری سنەی قارەمان و ڕێبوارانی ڕێگای هاوڕێیانی گیانبەختکردوو: فەخرەی نەوەڕە، ئەیوب نەبەوی، شۆکێ خەیرابادی و دەیان خەباتکاری شەهیدی کۆمەڵە؛ بە چالاکی ماندوونەناسانەتان جارێکیتر نیشانتان دایەوە کە سنە شاری کۆمەڵەیە؛ سەربەرز بژین بۆ کۆمەڵە و بەردەوام بن لە خەبات و تێکۆشان.

مەریوان
بە بۆنەی هاتنی ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، هەڵسووڕاوان و ئەندامانی بەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە شاری مەریوان دەستیان دایە چالاکی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی درووشم ڕێزیان لە چەند دەیە خەبات و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە گرت.
ئەو شوێنانەی چالاکان و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان چالاکی بەرینی تەبلیغیان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
گەڕەکەکانی چوارباخ، حسەینیە، مەردۆخ، بیمارستانی قەدیم و محەمەدی.
هەروەها لە لایەکی دیکەشەوە، هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە گوندی سەردۆش چالاکی تەبلیغیان بە شێوەیەکی بەربڵاو بەڕێوەبردووە.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن ڕێبوارانی شارەکەی کاک فوئادی ڕابەر و قوتابیانی نەسرەوتووی ڕێبازی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو: عەتا ڕۆستەمی، حسێن پیرخزری، عومەر خۆشنەواز و دەیان گیانبەختکردووی قارەمانی ڕیزەکانی کۆمەڵە، هەر بژین بۆ کۆمەڵە و خەباتی چەوساوەکان.

بۆکان
بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، هاوڕێیانی بەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە شاری بۆکان دەستیان دایە چالاکی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوکردنەوەی تراکت، نووسینی درووشم و هەڵکردنی ئاڵا لە چەندین شەقام و کۆڵانی ئەو شارە، ڕێزیان لە هاتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە گرتووە.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن تێکۆشەرانی چاونەترسی کۆمەڵە و قوتابیانی نەسرەوتووی ڕێبازی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو: حەسەن ڕۆستەمی، یوسف ئەلیاسوەند، محەمەد سوڵتانی و دەیان گیانبەختکردووی قارەمانی ڕیزەکانی کۆمەڵە، هەر بژین بۆ کۆمەڵە و ئاڵای سوورتان هەر شەکاوە بێت.

هەڵبژاردەیەک لە وێنەی چالاکی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان:
بۆ بینینی وێنە و فیلمی تەواوی چالاکییەکانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، سەردانی لاپەڕەکانی کۆمەڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، تێلێگرام و ئینستاگرام بکەن.
فەیس بووک:  facebook.com/ rojhelattv
تێلگرام:      t.me/rojhelat_tv
ئینستاگرام:    instagram/ komala_pub



PM:06:17:18/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌